Accessibility links

سێ زانای جیهان خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرت لە بواری گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوادا


ئەکادمیای زانستی سوید ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە خەڵاتی نۆبڵی فیزیا بە سێ زانا بەخشراوە بۆ کارکردنیان لە یارمەتیدان بۆ تێگەیشتن لە سیستەمە فیزیاییە ئاڵۆزەکان، ئەو کارەی کە لە پێوانەکردن و پێشبینیکردنی کەش و هەوادا سەلمێنراوە کە بەنرخ دەبێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ستۆکهۆڵم، سکرتێری گشتی ئەکادیمیاکە "گوران کەی هانسن" و دەستەی سوێندخۆرانی نۆبڵ نیوەی خەڵاتی فیزیایان پێشکەش بە "سیکۆرۆ مەنابی" و "کلاوس هاسڵمان" کرد بۆ "نمونەی فیزیکی کەش و هەوای زەوی و پێوانەسازی گۆڕان و پێشبینیکردنی گەرمبوونی کەش و هەوای جیهان بە شێوەیەکی راست و دروست."

هانسن وتی نیوەی تری خەڵاتەکە بەخشرایە "(جیۆرجیۆ پاریسی) بۆ دۆزینەوەی کارلێکی سەرلێشێوا و هەڵبەز و دابەزی و سیستمی فیزیایی لە پێوەری ئەتۆمی بۆ پێوەرە گەردوونییەکان."

لیژنەکە وتیان کاری مەنابی و هاسڵمان "بناغەی زانینی ئێمەیان بۆ کەش و هەوای زەوی و چۆنیەتی کاریگەری مرۆڤایەتی لەسەری داڕشتووە."

مانابی لە ژاپۆن لەدایک بووە و ئێستا سەرۆکی کەشناسی زانکۆی "پرینستۆن"ە، مانابی پێشەنگی توێژینەوەکان بوو لەسەر ئەوەی کە چۆن ئاستی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوای ئەتمۆسفیری دەوری زەوی دا بەرز دەبێتەوە بۆ پلەکانی گەرمای زیاتر لەسەر رووی زەوی.

هاسڵمان، پرۆفیسۆری کەشناسی لە پەیمانگای کەشناسی ماکس پلانک، لە هامبورگی ئەڵمانیا مۆدێلێکی دروست کرد کە بارودۆخی کەشوهەوا و ساردی و گەرمی کەش و هەوا پێکەوە دەبەستێتەوە و وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە بۆچی دەکرێت پشت بە مۆدێلەکانی کەش و هەوا ببەسترێت سەرباری گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و دژوارییەکانی.

لە ماوەی کارکردنیدا، فیزیازان لە زانکۆی سەپێنزا لە شاری ڕۆما، (جیۆرجیۆ پاریسی) لە کەرەستە ئاڵۆزە سەرلێشێواوەکان شێوازگەلێکی سادەو سوکی دۆزیوەتەوە، ئەمەش وای کردووە بتوانرێت بە تەواوەتی تێبگەیەن لە ماددەکان و دەرکەوتنی دیاردە جیاوازەکان و هەڕەمەکییەکان لە هەموو بوارەکانی زانست و بیرکاریدا.

خەڵاتی دارایی 1.1 ملیۆن دۆلار دابەشکرا بەسەر سێ زاناکەدا، ڕۆژی دووشەممە خەڵاتی نۆبڵ بۆ پزیشکی بەخشرا و خەڵاتەکانی بواری کیمیا و ئەدەب و ئاشتی و ئابوری لەم هەفتەیەدا و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێن.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG