Accessibility links

وا بڕیارە سبەی هەینی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لەسەرجەم ئەو بنکە تایبەتییانەی دیاریکراوە بەڕێوەبچێت


فەرهاد شێتنەیی بەرپرسی هۆبەی لایەنە سیاسیەکان و کاندیدەکان لە ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باس لەوە دەکات دەنگدانی تایبەت جگە لە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان هەروەها ئاوارەکانیش دەگرێتەوە.

بەرپرسی هۆبەی لایەنە سیاسیەکان و کاندیدەکان لە ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەخاڵێکی جیاوازی دەنگدانی تایبەت لە دەنگدانی گشتی کرد جگە لەڕووی بەڕێوەچوونی کاتەکەی هاوکات دەشڵێت "لە دەنگدانی تایبەت ناوی کاندیدەکان دیار نیە تەنها ژمارەکانیان لەسەر فۆڕمی دەنگدان هەیە".

فەرهاد شێتنەیی لەقسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی تایبەت لە سنوری پارێزگای هەولێر 52 بنکەیە، لەگەڵ 20 بنکەی دەنگدان بۆ ئاوارەکانیش.

فەرهاد شێتنەیی بەرپرسی هۆبەی لایەنە سیاسیەکان و کاندیدەکان لە ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی وت، لەماوەی شانزە ساڵی کارکردنیدا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هیچ کات وەک ئەمجارە نەیبینووە ئامادەکارییەکان بەشێوازێکی ڕێک و پێک ئەنجام بدرێت.

شێتنەیی زیاتر ڕونیکردەوە "بەپێی ئەو خشتە کاتیەی ئۆفیسی سەرەکی لەبەغدادەوە بۆ ئۆفیسی پارێزگاکانی دانابوو، هەموو ئامادەکارییەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجامدراوە."

لە بەشێکی تری قسەکانیدا بەرپرسی هۆبەی لایەنە سیاسیەکان و کاندیدەکان لە ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاشیگەیاند، کارمەندەکانی کۆمسیۆن ئەمجارە ڕاهێنانی تایبەتیان پێکراوە.

ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن ئەوەشی وت: بەڕێژەی لە 92% ی هاوڵاتیان کارتی دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە.

سەرباری سبەی دەنگدانی تایبەت، وا بڕیارە ڕۆژی یەکشەمەی داهاتوو پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لەسەرتاسەری عێراق بەڕێوەبچێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:42 0:00


XS
SM
MD
LG