Accessibility links

کۆبەندی ژنان دەتوانن- کوردستان داوا دەکەن کانیدە ژنەکان پیاو سالارانە کارنەکەن و کاربۆیەکسانی ژن و پیاو بکەن


کۆبەندی ژنان دەتوانن – کوردستان کە پێکهاتووە لە ژمارەیەکی فراوان لە ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان کە وەک خویان دەڵێنماوەی چوار ساڵە لە بواری گەشەپێدانی ژنان و بەرەو پێشبردنی دۆزی ژنان لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بەینامەیەکیان ئاڕاستەی کانیدە ژنەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و داوایانکرد لە کاتی دەرچوونیاندا بەڵێنامەیەکەیان واژۆ بکەن کە سەنگەرێکی بەهێزبن لە بەرگری کردن لە مافەکانی ژنان.

گوڵستان ئەحمەد ئەندامی کۆبەندی ژنان دەتوان- کوردستان لە بەیانامەیەکدا کە لەبەردەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن خوێندیەوە ڕایگەیاند" بەشداری ژنان لە هەموو کایەکاندا و بەتایبەت لە پرۆسەی سیاسی و کێبەڕکێی هەڵبژاردنەکاندا یەکێکە لە ئامانجە سەرەکیەکانمان و هێمایەکی گرنگی بەشداریکردنی ژنانە لە ڕێکخستنی گشتیدا، پێویستە ئەم بەرپرسیاریەتیە بە شێوەیەکی جدی تر سودی لێ وەربگیرێت بەتایبەتر بۆ ڕوو بەروو بوونەوەی پرسە جێندەریەکان و بەدیهێنانی ژیانێکی دادپەروەرانە لە هەموو ڕوویەکەوە ، مەبەستمانە ژن بەدەنگ و بەشداری خۆیی بچێتە پەرلەمانەوە."

ووتیشی داوادەکەین کە ژنان بە جۆرێک کاربکەن ئەو ووێنەیە کاڵبێتەوە کە دەوترێت " ژنان لە سیاسەتدا تەواو پیاو سالارانە ڕەفتاردەکەن ، گوزارشت لە پێویستی و داخوازیەکانی ژنان ناکەن،کۆدەنگی وویستە هاوبەشەکانتان دوور لە ئینتیما و ئایدیای حیزبی گرنگە بۆ مێژووی خۆتان ".

شارا عەبدالکریم یەکێک لە بەشداربوانی کوبوونەوەکەی کۆبەندی ژنان لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " سالانێکە کاربۆ ئەوە دەکەین ژن هاوتایی پیاو بێت، ئەو ژنانەی کە ساڵانی ڕابردوو چوونەتە پەرلەمان پیاوانە کاریان کردووە و پرسی مێینەیان پشتگۆێ خستووە، پێویستە کار بۆ یەکسانی ڕەگەزی بکەن و بە چاوی پلە دوو سەیری ژن نەکرێت و داوا دەکەین بەڵێنامەیەک واژۆ بکەن ".

کۆبەندی ژنان دەتوانن – کوردستان ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و چەندین کەسایەتی لە ناوخۆی هەرێم و عێراق و دەرەوەش لە خۆ دەگرێت و بە شێوەیەکی بێلایەنانە پشتیوانە لە کانیدانی ژنان دەکات و داوادەکات ژنان دەنگ بە کانیدانی ژن بدەن .

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:16 0:00



XS
SM
MD
LG