Accessibility links

گەنجانی ژینگەدۆست لە ئیتالیا خۆپیشاندانیان سازکرد


سەدان گەنج بە سەرۆکایەتی چالاکوانی سویدی گریتا سۆنبێرگ ڕۆژی هەینی لە میلانی ئیتالیا خۆپیشاندانیان کرد بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ بەڕنگاربوونەوەی گۆڕانکاری کەش و هەوا. ئەم خۆپیشاندانە مانگێک پێش کۆبونەوەیەکی لوتکەیی گرنگە کە سەبارەت بە ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا COP26 لە گلاسگۆ ئەنجام دەدرێت.

ڕێپێوانەکانی ڕۆژی هەینی "لەپێناو داهاتوودا" جەماوەرێکی زۆری گەنجانی شارەکانی جیهانی پێکەوە کۆکردەوە کە بۆ ماوەی دوو ساڵە بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا ئەو چالاکیانە وەستابوون.

هەفتەی ڕابردوو بەرلین میوانداری سۆنبێرگ سەرۆکی نافەرمی بزوتنەوەکەی کرد کە لە ساڵی 2019دا ملیۆنان کەسی هێنایە سەر شەقامەکانی جیهان و خۆپیشاندانیان سازکرد.

ماریای 15 ساڵیش بە قاتێکی سپی و ڕوویەکی سەوزەوە بە AFPی وت"دەبێت گرنگی بە کێشە گەورەکە بدەین: قەیرانی کەش و هەوا"

چەند میوانێکی دیاری بەرنامەکەیان بەڕێوەبرد، لەوانە سۆنبێرگ و چالاکوانی ئۆگاندی ڤێنسا ناکاتی؛ هەردووکیان لە میلانۆ بوون وەک بەشێک لە کۆبونەوەی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان گەنجان بەر لە کۆبونەوە لوتکەییەکەی گلاسکۆ COP26 بەبەشداری 400 گەنجی وڵاتە جیاوازەکانی جیهان.

پەیامەکانی دیکەش بریتیبوون لە دەستەواژە هەمیشە بەناوبانگەکەیان: هەسارەیەکی دیکە لەئارادا نیە یان وێنەکێشانی دیمەنی زەوی بە نەخۆش بەدانانی گەرمیپێو لە دەمی وێنەی کارتۆنی زەویدا کە دەگری و دەڵێ: "ڕزگارم بکەن".

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG