Accessibility links

بەستەڵەکی دەریای جەمسەری باکور لەساڵی 2021دا کەمتر تواوەتەوە


زاناکانی ناوەندی نیشتمانی ئاماری بەستەڵەک و بەفر (NSIDC) لە وڵایەتی کۆلۆرادۆ لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێن، لەگەڵ تەواوبوونی هاوین لە باکوری زەوی، بەستەڵەکی دەریا لە جەمسەری باکور لەساڵی 2021دا کەمتر بوە لەوەی لەساڵانی پێشتردا ڕوویداوە.

بەپشتیوانی ئاژانسی ناسا و ئەژانسە فیدراڵیەکانی دیکە، (NSIDC) بەشێکە لە پەیمانگای هەمئاهەنگی بۆ توێژینەوەی زانستی ژینگە لە زانکۆی کۆلۆرادۆ لە پۆلدەر. یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی توێژینەوەی چاودێریی هەڵکشان و داکشانی بەستەڵەکەکان لە جەمسەری باکور دەکات. زاناکانی ناوەندەکە ڕۆژی 16ی مانگی 9یان دەستنیشانکرد وەک بوونی کەمترین ئاستی بەستەڵەک لە دەریادا.

هەڵکشان و داکشانی بەستەڵەکی دەریا بەو پانتاییە دەوترێت کاتێک بوونی بەستەڵەک بەلانی کەمەوە 15٪ دەبێت.

ئەمساڵ چاودێریی سەتەلایت دەریخست بەستەڵەکی باکور بەلانی کەمەوە 1.82 ملێۆن کیلۆمەتر جوارکۆشە دادەپۆشێت، زاناکانی (NSIDC) دەڵێن کەمترین ڕووبەرە لەوەتای ساڵی 2014ـەوە و کەمترینە لە 12 تا 43 ساڵ لەکۆکردنەوەی ئاماری سەتەلایت.

لەبڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەری ڕێکخراوە زانستیەکە مارک سیریز ووتی "هاوینی ئەمساڵ لەوناوچەیە کەشی ساردتر بوە و کەمتر بەفر و بەستەڵەک تواوەتەوە. بەڵام ئەستوریی پێشتری بەستەڵەکی دەریا لەهەموو ساڵانی رابردوو کەمترە ئەوەی سەتەلایت تۆماری کردبێت".

(NSIDC) ووتی 15 ساڵی ڕابردوو کەمترین ئاستی بەستەڵەک لە مێژوی تۆماری بەستەڵەکەکاندا تۆمار کراوە لەوەتای ساڵی 1984ـەوە.

ناوەندەکە ئاگاهیدا کە ژمارەی هەڵکشان و داکشانی بەستەڵەکی دەریای باکور تۆماری سەرەتایی بوە، بەڵام توانەوەی بەردەوام کەمترین ئاستی بوونی بەستەڵەک و دابەزێنێ بوە بەر لە دەسپێکی بەستن لەسەرەتای زستاندا.

ڕێکخراوە زانستیەکە لەسەرەتای مانگی 10دا بلاوکراوەیەکی فەرمی دەردەکات لەگەڵ شیکاری تەواوەتی بۆ ئەگەری هۆکارەکان لەپشت دۆخی بەستەڵەک لەئەمساڵدا.

کۆشکی سپی دەربارەی توانەوەی بەستەڵەک لە جەمسەری باکوور وچی بکرێت کارەکانی چڕ دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی سەرۆک بایدن بۆ زانینی چی دەبێت بکرێت دەربارەی توانەوەی بەستەڵەک لە جەمسەری باکوور کارەکانی چڕدەکاتەوە، کە پلەی گەرمای بە3 ئەوەندە خێراتر لەجێگاکانی‌دیکەی جیهان بەرزدەبێتەوە.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو کۆشکی سپی ووتی کۆمیتەی ئاراستەکەردنی جێبەجێکردن لە جەمسەری باکور چالاک دەکاتەوە، کە هەمئاهەنگی ڕێنمایە خۆجەیەکان دەکات و کاردەکات لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جەمسەری باکور. هەروەها 6 ئەندامی‌نوێ دەچنە کۆمیتەی توێژینەوەکانی ئەمریکا لە جەمسەری باکور لەوانە دوانیان لە دانیشتوانی ڕەسەنی ئەلاسکا.

دەیڤید بالتن دەستنیشانکراو بۆ ئاراستەکردنی کۆمیتەکە ووتی "لە 4 ساڵی ڕابردوودا کۆمیتەکە لەسەرەمەرگدا بوو، لەسەر ئاستی بەرز کۆبونەوەی نەکردوە، بەڵام لەئەومرۆ بەدواوە چالاک دەبێتەوە و هەوڵی زیاتر لە جەمسەری باکور دەدات".

تویلا مۆن زانا لە زانکۆی کۆلۆرادۆ ستایشی پەرەسەندنەکانی کرد، ووتی "دەبێت بڕوانینە پرسە مەترسیدارەکان وەک ئاسایشی نیشتمانی، پەرەسەندنی ڕێگاوبان و بوونی خۆراک و چەند پرسێکی‌دیکەوە دەستبەجێ کارکردن لەسەر پرسەکانی جەمسەری باکور".

ووتیشی "بەڵام بەرزبوونەوەی ئاستی تۆرستی و گواستنەوەی بار لەوناوچەیەوە هەیە ، ئەگەری هەیە پیشەسازی دیکە لەجەمسەری باکور دەرکەوێت و بێویست بە ڕێکخستنی دەکات. لەئیستادا وڵاتان وگەلانی جەمسەری باکور بۆ هاوڕەوتی لەو گۆڕانکارینەدا لەململانێدان ".

هەوڵە نوێکان جەخت لەکارکردن دەکەن لەگەل دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە.

بالتن ووتی "ئەگەری هەیە گرژیەکانی نێوان هێزە گەورەکانی جیهان لەناوچەکەدا بەرزبێتەوە کاتێک لەساڵەکەدا چەند بەشێکی بەستەڵەک دەتوێتەوە، ئەمە تەنها بۆ گواستنەوەی بار هاندەرنیە بەڵکوو سەرچاوەکانی سڕووشت وەک نەوت، بۆیە ئەوانەی لەولایەتەکانی باشور دەژین دەبێت گرنگیی بە ناوچەی جەمسەر بدەن، جەمسەری باکور جۆرێکە لە باڵادەستی سەبارەت بەوەی لە زەویدا بەگشتی ڕوودەدات، چارەنووسی ناوچەیەکی وەک میامی پەیوەستە بە چارەنووسی ڕووپۆشیی بەستەڵەکی گرینلاند، ئەگەر لە تۆپیکا، کنساس یان لەکالیفۆرنیا بژیت یاخود لە نیجیریا ئەوا کاریگەریی لەسەر ژیانت دەبێت، جەمسەری باکور گرنگە بۆ هەموان لە هەموو ئاستێکدا".

خانمانی دوگیان ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتوە بەرگری بۆ منداڵەکانیان دەگوازنەوە

ڕۆیتەرز- کورتەی چەند توێژینەوەیەک دەربارەی کۆڤید -19 کە پێویستی بە لێکۆڵینەوە توێژینەوە و دڵنیابوونی زیاتر هەیە دەردەخات خانمانی دوگیان ئەوانەی پێکوتەی mRNA یان دژ بە کۆڤید-19 وەرگرتوە ئاستێکی بەرز لە دژەتەنەکان بۆ منداڵەکانیان دەگوازنەوە. پزیشکەکان شیکاریان بۆ وێلاش و بۆری گواستنەوەی خۆراک وخوێن لە 36 منداڵی لەدایکبوودا کردوە دایکیان یەک ژەم پێکوتەی کۆمپانیای فایزەر یان مۆدێرنایان وەرگرتوە. ئەو 36 منداڵە ئاستێکی بەرزی دژە تەنەکانیان هەبوە کە پرۆتینی گوڵنکەی سەر فاریرۆسەکە دەکاتە ئامانج.

پزیشک ئاشلی ڕۆمان لە زانکۆی (نیویۆرک لانگۆنی هێڵس) لە شاری نیویۆرک دەڵێت "دەرئەنجامەکانی لە گۆڤاری تەندروستی دایک و کۆرپە لەسەر نەخۆشیەکانی ئافرەتان و منداڵ لەدایکبوون بڵاوکراوەتەوە دەڵێت دژەتەنەکانی دایک دروستی دەکات دوای کووتان لە وێڵاشەوە دگوازرێتەوە و ئەگەری هەیە سودی بۆ منداڵەکە دوای لەدایکبوون هەبێت".

تائیستا ڕوون نیە کاتی کووتان لەسەروەختی دووگیانیدا پەیوەندی بە ئاستی دژەتەنەکان لای منداڵ هەیە یان نا، ڕۆمان دەڵێت "نازانین تاچەند ئەو دژەتەنانە لە کۆرپەدا دەمێنێتەوە، بەڵام بوونی ئەو دژە تەنانە لە خوێنی وێڵاش و بۆری گواستنەوەی بۆ منداڵ ئاماژەیە کە منداڵیش ئەگەری سوود وەرگرتنی لەو پێکوتەیە هەیە".

دانانی نەخشەی دژەتەنە نویکان بۆ کۆڤید-19 یارمەتی توێژەرەوان دەدات دەستنیشانی دژەتەنەکان بکەن کە توانای دەبێت لەسەر دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنانەت دوای گۆڕانکاری بەسەریدا.

پەپێی ڕاپۆرتێک لەگۆڤاری Scienceدا بڵاوکراوەتەوە، لەدەرئانجامی کۆکردنەوەی سەدان دژەتەن لەکەسانی دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە لەجیهاندا، تیمی توێژینەوەی جیهانی نەخشەیەکی وردی ئەو جێگایە‌یان کردوە کە دژە تەنێکی تاک بە گوڵنکەی پرۆتینەوە دەنووسێت لەسەر ڤایرۆسەکە هەیە و بەکاری دەهێنێت بۆ چوونە ناو خانەکان و تووشبوونیان. بۆیان دەرکەوتوە دژە تەنەکان گوڵنکەکان دەکەنە ئامانج بۆ خولی ژیانی ڤایرۆسەکە گرنگەو لەوانیە ڤایرۆسەکە بێئەوە چالاک نەبێت. ئەگەریشی هەیە ئەو جێگایانە بە ئامانجی پێکوتە بمێنێتەوە تەنانەت دوای گۆڕانکاری بەسەر ڤایرۆسەکەدا.

کاسرین هاستی لەپەیمانگای لاجۆڵا بۆ زانستی بەرگری لە کالیفۆرنیا ووتی "ئەگەر تێکەڵەیەکی دژەتەن دروستکەیت ئەوا بەلانیکەمەوە تەنها دانەیەک دەبێت لەوێبێت، چوونگە پارێزگاری لە چالاکی خۆی دەکات دژ بە هەموو گۆڕانکاریەکان.

لەتوێژینەوەیەکی جیاوزادا لە وڵاتەیەکگرتوەکان دەرکەوتوە نزیکەی 400 هەزار کەس پێکوتەی کۆڤید-19یان وەرگرتوە لە جانسن ئاند جانسن، بەرامبەر بە 1.52 ملێۆن کەس لەهەمان تەمەن و رەگەز و کێشەی تەندروستی و نەکووتراون، بەڕێژەی 79٪ کاریگەری هەبوە لە تووشنەبوونیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا و 81٪ لای ئوانەی کوتانی J&J وەرگرتوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:51 0:00


XS
SM
MD
LG