Accessibility links

کاردانەوەی CPJ بەرامبەر سزادانی ڕۆژنامەوان ئومێد بەڕۆشکی


ڕۆژی پێنجشەممە دادگای دهۆک سزای 1 ساڵی زیندانیکردنیلە دوو دۆسێدا بەسەر ڕۆژنامەوان ئومێد بەڕۆشکی‌ سەپاند و دۆسێی سێهەمیش دواخرا .

لەم بارەیەوە ڕێکخراوی پاراستنی رۆژنامەوانان CPJڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوەو تیایدا داوا لە دەسەڵاتداران دەکات تۆمەتەکان لە دژی هەڵگرن و کۆتایی بە هەراسانکردنی ڕۆژنامەوانان بهێنن.

نوێنەری CPJ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئافریکا ئیگناسیۆ مێگێل دێلگادۆ دەڵێت " سزاکەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ ئومێد بەڕۆشکی بۆ ساڵێکی زیاتر لە زیندان دەریدەخات کە دەسەڵاتدارانی کورد لە باکوری عێراق لە هەوڵێکدان بۆ تێکشکاندنی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمەکە و بێدەنگکردنی هەر دەنگێکی ڕەخنەگر لە هێڵی حکومەت." ئەو گوتیشی پێویستە دەسەڵاتداران بە زووترین کات بەڕۆشکی ئازاد بکەن و سزاکانی کە لە دژین پوچەڵ بکەنەوە دەستهەڵگرن لە هەراسانکردنی میدیا."

کاربەدەستان سەرەتا بەڕۆشکییان لە مانگی هەشتی ساڵی 2020 دەستگیر کرد بۆ ماوەیەکی کورت ئازاد کرا پاشان لە مانگی نۆی هەمان ساڵدادەستگیرکرایەوە، لە 22 ی شەش2021 سزای یەک ساڵ زیندانی کردنیان بەسەریدا سەپاند.

ئەم دۆسێیە کاردانەوەی زۆری نێوخۆی و جیهانی لێکەوتووەتوە.

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانانی بنکە لە نیویۆرک دەڵێت لەمبارەیەوە پەیوەندی بە دیندار زێباری ێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بەڵام هێشتا وەڵای نەدراوەتەوە.

بەڵام دیندار زێباری لێپرسراوی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم پێشتر لە بارەی دەستگیرکردن و سزادانی چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی پارێزگای بادینان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " گرتنی هاوڵاتیەک یان خەڵکێک لە هەرێمی کوردستان ئەمە بڕیاری حکومەتی هەرێم یان بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم نییە ئەمە بڕیارێکە ئەگەر ئەو کەسە تاوان یان سەرپێچیەکی کردبێت دادگەکانی هەرێمی کوردستان کە لە چوارچێوەی دەستوردا بەشێکن لە دەسەڵاتی دادوەری، دادوەرە بەڕێزەکان بڕیاری خۆیان دەدەن کە چ جۆرە یاسایەک بەسەریاندا بسەپێنن و ئەو کەسەشی کە سزا دەدرێت چ جۆرە سزایەکی دەبێت ".

XS
SM
MD
LG