Accessibility links

نەتەوە یەکگرتوەکان: 16 ملیۆن کەس لە یەمەن بەرەو برسێتی لەڕادەبەدەر دەڕۆن 


سەرۆکی ئاژانسی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە کە 16 ملیۆن کەس لە یەمەن " بەرەو برسێتی لەرادەبەدەر دەڕۆن" و دەشڵێت لە مانگی 10دا بڕی خۆراک بۆ ملیۆنان کەس لەو وڵاتەدا کە بەهۆی شەڕەوە وێرانبووە دەبڕدرێت ئەگەر کۆمەکی پارە دابین نەکرێت.

دەیڤد بیزلی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرزدا لەسەر قەیرانی مرۆیی یەمەن ڕایگەیاند؛ کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەڵمانیا، ئیمارات، سعودیە و بەخشەرانی دیکە کۆمەکیان دەکرد لەکاتێکدا بەرنامەی جیهانی خۆراک هەر لەم ساڵدا پارەی تەواو بووبوو، بەهۆی ئەوەوە توانیمان بەر بگرین بە برسێتی لەرادەبەدەر و کارەسات.

ئەو وتی کە پارەی ئاژانسی خۆراکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان WFP دووبارە تەواو دەبێت و بەبێ گرتنەبەری رێوشێنەکان بۆ دابینکردنی کۆمەکی نوێ ، بڕی خۆراک بۆ 3.2 ملیۆن کەس لە مانگی دە دا و بۆ 5 ملیۆن کەس بۆ مانگی 12 دابین دەکرێت.

لە کۆنفرانسێکی ئۆنلاین بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک کە لە ڕۆژی 1ی مانگی سێی ئەمساڵدا سازکرا کە لەلایەن سوید و سویسراوە میوانداری کرا، ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەم ساڵ داوای 3.85 ملیار دۆلاری کرد بۆ یەمەن، بەڵام بەخشەرەکان بەڵێنیان دا کەمتر لە نیوەی ئەو بڕە واتە 1.7 ملیار دۆلار دابین بکەن، کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بە "نائومێدیی" وەسفی کرد. لە شەش مانگی ڕابردوودا، کۆی گشتی ئەو کۆمەکە گەیشتە زیاتر لە نیوەی ئەو بڕەی کە پێویستە.

XS
SM
MD
LG