Accessibility links

دەزگایەکی تەندروستی ئەمەریکا سێهەم دەرزی ڤاکسینی کۆڤید-19 بۆ چینێکی دیاریکراو پەسەند دەکات

بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا سێهەم دەرزی ڤاکسینی کۆڤید-19 پەسەند دەکات بۆ ئەمەریکاییەکانی تەمەنیان لە 65 ساڵ سەروترە و بۆ ئەو کەسانەشی کە نەخۆشی درێژخایانیان هەیەو سیستمی بەرگری لەشیان لاوازە.

دەرزی سێهەم لە کاتێکدایە کە ڤاکسینی فایزەر-بایۆنتیک لە دوو دەرزی پێکهاتبوو.

بڕیارەکەی ڕۆژی چوارشەممە ئەو کەسانە دەگرێتەوەکە کارمەندی چاودێری تەندروستی، مامۆستا یان کارمەندی فرۆشگاکان و ئەوانەشی لە پەناگەکان دەژین و بێ ماڵان یان لە زینداندان. ڕەنگە ئەم بڕیارە ڕێگەخۆشکەربێت بۆ دەنگدانی کۆمیتەیەکی نێوەندی کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکان لە ئەمەریکا بۆ ئەوەی دیاری بکرێت چ توێژێکی ئەمەریکاییەکان شیاو دەبن بۆ وەرگرتنی دەرزی سێهەمی ڤاکسینەکە.

لیژنەیەکی بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو بە زۆرینەی دەنگ پلانی کۆشکی سپی بۆ پێدانی دەرمانی بەهێز بۆ زۆربەی ئەمریکییەکان ڕەتکردەوە و ئاماژەیان دا بە کەمیی زانیارییەکان لەسەر سەلامەتی دەرزی سێهەم و هەروەها نەبوونی بەڵگەی تەواوەتی لەسەر بەهاکەی.

لیژنەکە دەرزی بەهێزکردنەکە بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان 65 ساڵ یان گەورەترە پەسەند کرد و بۆ ئەوانەشی مەترسیان هەیە نەخۆشییەکی سەختیان تووشببێت. زانایان جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە خەمی سەرەکی وڵاتەکە ئەوە بێت ئەو کەسانە بکوترێن کە هیچ دەرزییەکی ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG