Accessibility links

لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بایدن خەختی کردە سەر یەکڕیزی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی جیهان


سەرۆک جۆو بایدن لە یەکەم وتاریدا لەبەردەم ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند جیهان لەبەردەم " خاڵێکی هەڵوەشاوەی مێژوویی وەستاوە" و پێویستە دەستبەجێ و بە پێکەوە کار بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وەکو کۆڤید-19، گۆڕانکاری ژینگە و هەراسانکردنی مافەکانی مرۆڤ.

هاوکاتی زیادبوونی ناکۆکییەکان لەگەڵ چیندا بایدن ڕایشیگەیاند ئەمەریکا " ناخوازێت شەڕێکی تر سارد بەرپا ببێت."

بە بێ ئەوەی ڕاستەوخۆ ئاماژە بە چین بکات، بایدن دانی بە زیادبوونی نیگەرانییەکانی نا سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات. بەڵام ئەو وتی" ئێمە هەوڵی شەڕێکی ساردی نوێ یان دابەشکردنی جیهان بەسەر کوتلە پتەوەکاندا نادەین."

سەرۆک بایدن ئاماژەی بە بڕیارەکەی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە درێژدەمترین شەڕی ئەمەریکا لە مانگی ڕابردوولە ئەفغانستان و کاتی دیاری کرد بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەی تا سەرنجی ئەمەریکا بگۆڕن بۆ سەر دیپلۆماسی چڕ بۆ کارکردن لەسەر ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی جیهان دەبنەوە. گوتیشی لەو باوەڕەدام " بۆ خزمەتکردنی گەلی خۆمان ، پێویستە ئێمە بە قوڵی لەگەڵ تەواوی جیهاندا کاربکەین."

سەرۆکی ئەمەریکا گوتی " کۆتاییم هێنا بە شەڕی 20 ساڵەی ئەفغانستان، و لە کاتێکدا ئێمە کۆتایی بەم قۆناغەی شەڕی بێباکانە دەهێنین، ئێمە کۆتاییمان بەم قۆناغەی شەڕی بێباکانە هێنا، ئێمە قۆناغێکی نوێی دیپلۆماسی دەستپێدەکەین بە بەکارهێنانی هێزی هاوکاری گەشەسەندن بۆ وەگەڕخستنی ڕێگای نوێی بەرزڕاگرتنی خەڵکی لە سەرانسەری جیهاندا.

تەواوی وتارەکەی سەرۆک بایدن

XS
SM
MD
LG