Accessibility links

وەزارەتی نەوتی ئێران نوێنەرێک بۆ کاروباری عێراق دادەنێت


وەزیری نەوتی ئێران نوێنەرێکی تایبەتی بۆ کاروباری عێراقی دیاری کردووە ئەمەش یەکەم نوێنەری کۆماری ئیسلامیە کە هەوڵی بەدەستهێنانی بڕی 5 ملیار دۆلار لە عێراقی هاوسێی دەدات لە قەرزی نەدراوە بەرامبەر هەناردەی گازی ئێرانی بۆ عێراق.

ئاژانسی هەواڵی شانا ی وەزارەتی نەوتی ئێرانی لەو باریەوە دەڵێت، وەزیری نەوتی وڵات جەواد عوجی، عەباس بەهەشتی راسپاردوە هەوڵەکانی یەکلاکردنەوەی داواکارییەکانی پارەی قەرزی هەناردەی گاز بە عێراق خێرا بکات.

شایانی باسە کە عێراق گاز و کەرەبا لە ئێران دەکڕێت بۆ پڕکردنەوەی نزیکەی یەک لەسەر سێی بەشی وزەی خۆی کە بەهۆی چەندین ساڵی شەڕ و خراپی خزمەتنەکردنییەوە بەشی وزەی عێڕاقی داڕماوە.

وێڕای ئەوەی لە ساڵی 2018 ئەمەریکا جارێکی تر سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، تاران گازی سروشتی هەناردەی عێراق دەکات ئەوەش بە گوێرەی زنجیرەیەک رێگەپێدانی کاتی لەلایەن ئەمەریکاوە کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستنی عێراقە بە وزەی ئێرانی .

بەگوێرەی رێکەوتنەکەی کە لە ساڵانی 2013 و 2015 دا واژۆکرا ، عێراق رۆژانە بڕی 70 ملیۆن مەتر سێجا گازی ئێرانی هاوردە دەکات. هەروەها هەردوو وڵاتی هاوسێ لە مانگی 6 ی ساڵی 2020 دا کۆنتراکتێکی دوو ساڵییان بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ عێراق مۆرکرد . بەڵام ئێران بەردەوام کارەبای لە عێراق بڕێوە بەمەبەستی فشار خستنە سەر عێراق بۆ ئەوەی قەرزەکانی لە بەرامبەر هەناردەی گاز و دابینکردنی کارەبا بە عێراق ، بداتەوە بە ئێران.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG