Accessibility links

حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان وەزارەتی کاروباری ژنان دادەخات


دەسەڵاتدارانی تاڵیبانی لە ئەفغانستان وا دیارە وەزارەتی کاروباری ژنانیان داخستووە و وەزارەتێکیان دروستکرد بە ناوی "بڵاوکردنەوەی چاکە و ڕێگریکردن لە خراپە" لە بینایەکەدا.

لە دەرەوەی ئەو بینایەی کابوڵ کە پێشتر وەزارەتی کاراوباری ژنانی تێدابوو ڕۆژی هەینی ناوێکی تری پێدا هەڵواسرابوو کە نوسرابوو بنکەی " وەزارەتی بڵاوکردنەوەی چاکە و ڕێگریکردن لە خراپە".

لەلایەکی ترەوە ڕۆژی شەممە، وەزارەتی پەروەردەیی تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "پێویستە سەرجەمی مامۆستا و خوێندکارە پیاوەکان ئامادەیی دەزگا پەروەردەییەکانیان بن" ئاماژە بە ژنانی مامۆستا و خوێندکاری کچ نەکراوە.

ئەمە دواین نیشانەی نیگەرانییە کە تاڵیبان مافی ژنان سنوردار دەکات لە کاتی جێگیربوونی لە حکومەتدا، تەنیا یەک مانگ پاش ئەوەی کە دەستیان بەسەر کابولی پایتەختدا گرت، هاوکات لەسەروەختی حوکمڕانیی ئەفغانستاندا لەلایەن تاڵیبانەوە لە ساڵی 1990کاندا، تاڵیبان مافی خوێندنیان بۆ کچان و ژنان رەتکردەوە و ڕێگرییان لێکردبوون کە بەشدار بن لە ژیانی گشتیدا.

هەر لە ڕۆژی شەممەدا کاربەدەستێکی فڕۆکەخانە ڕایگەیاند زیاتر لە 500 کەس لە دوو گەشتی جیاواز لە فڕۆکەخانەی کابوڵەوە لە ئەفغانسان دەرچوون کە گەشتێکیان لەلایەن هێڵی ئاسمانی پاکستانەوە بووەو ئەوەی تریان هێڵی ئاسمانی مەهانی ئێران. ئەو کاربەدەستە گوتی هەتا ئێشتا ناسنامەو وڵاتانی ئەو هاووڵاتیانەی کە دەرچوون ئاشکرا نەکراوە.

بە پێی نێردەی ئاشتی واشنتن بۆ ئەفغانستان زاڵمای خەلیلزاد، ڕۆژی هەینی بە گەشتی ئاسمانی قەتەر ژمارەیەکی زیاتری ئەمەریکاییەکان لە کابوڵ دەرچوون.


XS
SM
MD
LG