Accessibility links

باڵیۆزی فەرەنسا بە توڕەییەوە ئوستراڵیا بەجێدەهێڵێت


باڵیۆزی فەرەنسا لە ئوسترالیا هەڵوەشانەوەی کتوپڕی گرێبەستەکەی لەلایەن ئوسترالیاوە بۆ ژێر دەریایەکی گەورە بە قازانجی مامەڵەیەکی ئەمەریکا بە "هەڵەیەکی گەورە" وەسف کرد. ئەو دیپلۆماتە وەک پیشاندانی توڕەیی بەرامبەر بەو گرێبەستە لە نێوان هاوپەیماناندا، ئامادە بوو ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت.

باڵیۆزی فەرەنسا ژان پیەر سیبۆلت ڕۆژی شەممە لە کاتی جێهێشتنی شوێنی نیشتەجێبوونی لە کانبێرا ئەو لێدوانانەی دا.

فەرەنسا لە ڕۆژی هەینییەوە کەوتووەتە نێو قەیرانێکی دیپلۆماسی بێوێنەوە لەگەڵ ئەمەریکا و ئوسترالیا دوابەدوای ئەوە داوای کشانەوەی باڵیۆزەکانی وڵاتەکەی کرد لەهەردوو وڵاتەکە بەهۆی ڕێکەوتنێکی ئەمنی سێ قۆڵیەوە بوو کە بووەهۆی شکسهێنان بە گرێبەستێکی ژێر دەریایی دیزاینکراوی فەڕەنسی لەگەڵ ئوستوڕالیادا.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بڕیارە ناوازەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بەهۆی "هەڵاوێردکردنی مەترسییەکانەوە بووە سەبارەت بەو فەرمانە."

ئوسترالیا ڕۆژی پێنجشەممە گوتی ڕێکەوتنێکی 40 ملیار دۆلاری هەڵدەوەشێنێتەوە کە لە ساڵی 2016دا واژۆ کراوە بۆ گروپی دەریایی ناڤاڵی فەرەنسا بۆ دروستکردنی کەشتییەکی ژێردەریایی ئاسایی و لە جیاتی ئەوە لانی کەم هەشت ژێردەریای ناوەکی دروستدەکات بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ئەمریکایی و بەڕیتانی ئەمەش دوابەدوای واژۆکردنی گرێبەستێکی هاوبەشی ئەمنی، فەڕەنسا ئەم هەڵوێستە بەوە وەسف دەکات کە خەنجەر هاویشتنە لەپشتەوە.

شایەنی باسە بەپێی ڕێکەوتنە نوێیەکە، ئەمەریکا و بەڕیتانیا تەکنەلۆجیایەک دەدەن بە ئوستڕالیا تاوەکو بتوانێت ئەو ژێر دەریاییانە بەکاربهێنێت کە بە وزەی ناوەکی کاردەکەن.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG