Accessibility links

 چالاکوانانی هۆنگ کۆنگ زیندانی دەکرێن


ژمارەیەک چالاکوانی دیموکراسیخواز لە هۆنگ کۆنگ بە تۆمەتی بەشداریکردن لە مەڕاسیمێکی بێ مۆڵەتدا بۆ یادی سەرکوتکردنە دڕندانەکانی خوێندکارانی خۆپیشاندەر لە ساڵی 1989، ڕووبەڕووی سزای چەند مانگێک زیندانیکردن بوونەوە.

تۆمەتبارەکان کە ژمارەیان 9 کەسە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە هۆی داگیرسانی مۆم و بەشداریکردنیان لە مەراسیمەکەدا کە دەسەڵاتداران بە هۆی کۆڤید-19 قەدەغەیان کردبوو، بەتاوانبار لە قەڵەمدران.

مەراسیمەکە بە شێوەیەکی نەریتیی هەموو ساڵێک لە یادی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانێکی ئاشتیخواز کە بە پێشەنگایەتی خوێندکاران لە مەیدانی تیانانمەنی پەکین لە 4ی مانگی6 ساڵی 1989بەڕێوەچوو، دەکرێتەوە. ئەو خۆپیشاندانەی کەتیایدا خۆپیشاندەران داوای کۆتایهێنان بە گەندەڵی و چاکسازی سیاسی و کۆمەڵگایەکی ئازاد و دادپەروەریان کردبوو.

چالاکوانەکان لەنێوان شەش تا 10 مانگ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.

لە نێو ئەو نۆ تۆمەتبارەدا، کەسایەتیەکی وەک ئەلبێرت هۆ و فیگۆ چان دەبینرێن کە سەرەتای ئەم مانگە، بەهۆی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانێکی بێ موڵەت لە دژی حکومەت لە مانگی10ی ساڵی 2019 مەحکومکران.

خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019 بوو بە هۆی ئەوەی پەکین ساڵی ڕابردوو یاسای ئاسایشی نیشتمانی بۆ هۆنگ کۆنگ پەسەند بکات کە بە پێی ئەو یاسایە هەر کەسێک بە تۆمەتی تیرۆریزم و سەربەخۆخواز لە دەسەڵاتی دەوڵەت لابدات یان لەگەڵ هێزە بیانییەکان تەبایی بکات، دادگایی دەکرێت و گەر تاوانبار بکرێت، سزاکەی زیندانی هەتاهەیایی دەبێت.

XS
SM
MD
LG