Accessibility links

هەلەو واشنتن: بیرەوەری بیست ساڵەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر


بیست ساڵ لەمەوبەر و لە 11 ی سێپتەمبەردا کۆمەڵێکی 19 کەسی توندڕەو کە پەیوەندییان هەبوو بە ڕێکخراوی تیرۆرستی ئەلقاعیدەوە بە لە سێ شوێندا پەلەماری ئەمەریکایان دا و لەو هێرشانەدا 4 فڕۆکەی ڕفێندراویان بەکار‌هێنابوو کە دوانیان کێشا بە مەڵبەندی بازرگانی نێونەتەوەیی لە شاری نیویۆرک و کێکێکی تریان کێشا بە پەنتاگۆن، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، لە نزیک واشنتن و یەکێکیش لە کێڵگەیەکی پێنسلڤێنیا کەوتەخوارەوە بەر لەوەی ئامانجەکەیان بپێکن سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە پەلاماری ڕفێنەرەکانیان دابوو.

لە ئاکامی هێرشەکانی ئەو ڕۆژە نزیکەی 3 هەزار کەس گیانیان لە دەستداو کاریگەرییەکی زۆری کردە سەر ئابوری ئەمەریکا و جیهانیش بە گشتی. ئەم هێرشانە بە تەواوەتی ژیانی خەڵکییان گۆڕی، ڕێوشوێنی ئاسایشی لە هەمو شوێنەکان توندکران بە تایبەتی لە فڕۆکەخانەکان و هەتا ئێستاش ئەو بارەی ئاسایشی فڕۆکەخانەکان بەردەوامن. ئەم هێرشانە وای لە ئەمەریکاش کرد بکەوێتە شەڕی دژ بە تیرۆر لە هەر شوێنێکی جیهاندا.

ئەوکاتە بنکەی گروپی توندڕەوەی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان بوولە کاتێکدا کە تاڵیبان لە سەر دەسەڵات بوو. کاتێک تاڵیبان بەردەوام بوو لە دابینکردنی پەناگا بۆ تیرۆرستان ئەلقاعیدە، لە ئاکامدا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی تالیبانیان لە دەسەڵاتخست. بەڵام ماوەیەکی کورت بەر لە بیستەهمین ساڵیادی ئەو ڕووداوانە جارێکی تر تاڵیبان دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتەوە دەست.

جا پاش تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر ڕووداوەکانی 11 ی سێپتەمبەر ئایا بۆچی هێشتا مەترسییەکانی تیرۆرزم لە جیهاندا ماوەن؟

جیهان چ وانەیەک لە 11ی سێپتەمبەرەوە فێر بوو؟

ئایا گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات جارێکی تر مەترسییەکانی تیرۆرزم زیاد ناکەنەوە؟

ئەم پرسیارانەو چەند پرسیارێکی تریش لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی هەلەو واشنتندا تاوتوێ دەکرێت.

محێدین پاڵانی چالاکوان و چاودێری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنکە لە کەنەدا و سەڵاح بایەزیدی توێژەری سیاسی و پسپۆڕ لە پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان بنکە لە ئەمەریکا میوانی ئەم بەرنامەیەن کە حەیدەر حەریم پێشکەشی دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:33:50 0:00


XS
SM
MD
LG