Accessibility links

لە یادی 11ی سێپتەمبەردا ژنێک بەسەرهاتە تاڵەکانی خۆی دەگێڕێتەوە


ڕۆژی سێشەممە 11ی سێپتەمبەر 2001 ژیانی زۆر کەس بۆ هەمیشەیی گۆڕا و هەرگیز وەکو خۆی لێ نایەتەوە. لەو هێرشە تیرۆرستیانەی کە لەلایەن ئەلقاعیدەوە کرایە سەر ئەمەریکا نزیکەی 3 هەزار ئەمەریکایی گیانیان لەدەستدا.

کەم تر لە مانگێک پاش ئەو هێرشانە لە 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2001 سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمەریکا جۆرج بوش شەڕی دژ بە تیرۆری بە هێرشی ئاسمانی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند. هەر لەو کاتەوە شەڕ لە ئەفغانستان دەستیپێکرد و لە ئەنجامی ئەو شەڕانەش زیاتر لە 2،400 سەربازی ئەمەریکایی گیانیان لەدەستدا. ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 100 هەزار سەربازی ئەفغانی، گرێبەست و خەڵکی سڤیل و ڕۆژنامەوانیش لەو شەڕەدا کوژران.

جەین هۆرتن یەکێکە لەو ژنانەی لە ئەنجامی شەڕی ئەفغانستان هاوسەرەکەی بۆ هەمیشەیی لە دەستدا، لە یادی 20 ساڵەی هێرشە تیرۆرستییەکانی 11 سپتەمبەردا بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت هەر کات بیر لە هاوسەرەکەی دەکاتەوە ئەوە دەکەوتێتە بیری کە چەندێک ئەم وڵاتەی خۆش ویستووەو هەمو شتێکی لە پێناو وڵاتەکەیدا کردووە.

کرستۆفەر هۆرتنی تەمەن 26 ساڵان سێرەگربوو لە هێزەکانی ئەمەریکا و لە شەڕی ئەفغانستان خزمەتی دەکرد کاتێک لە 9 ی مانگی 9 ی ساڵی 2011 لە بۆسەیەکدا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان گیانی لەدەستدا. جەین پاش دوو ساڵ و نیوی هاوسەرگیری لەگەڵ کرستۆفەری خۆشەویستی وەک خۆی دەڵێت ژیانی تەواو بوو.

جەین بۆ تێگەیشتن لەو وڵاتەی هاوسەرەکەی لە پێناوی گیانی بەخت کرد، سەردانی ئەفغانستانی کرد و لەوێ لە نزیکەوە لەگەڵ خەڵکی ئەفغانستان هەڵسوکەتی کرد و دەڵێت "هەستم کرد بەشێک لە دڵمیان پێ بەخشیمەوە".

ئەو دەڵێت ئەوەی کە بێزارکەرە بۆی ئەوەیە خەڵکی نەزانن کرستۆفەر لە پێناو چیدا گیانی سپاردووە بۆچی لە ئەفغانستان کوژرا ئەو دەڵێت " ئەگەر ئەوە نەزانین ئێمە دەبێت وەکو وڵات لە خۆمان بپرسین بۆ ؟"

ئێستاش کە شەڕی دوو دەیەی ئەفغانستان کۆتایی پێهات و دوا سەربازی ئەمەریکا لە شەوی 30 لەسەر 31 ی مانگی هەشت لە ئەفغانستان دەچوو جەین دەڵێت " زۆر کەس لێمان دەپرسن هەست بە چی دەکەن ئایە ئەمەی دەهێنا؟ چۆن دەتوانن ئەو پرسیارەمان لێبکەن، بێگومان هاوسەرکەم هەر هی من نەبوو هی وڵات بوو کاتێک من ڕەوانەم کرد بۆ شەڕ وەکو ئەمەریکاییەک ناردم نەک هاوسەری خۆم ئەو هی هەمومان بوو".

جەین بۆ کارلا بۆبی دەنگی ئەمەریکا لێدوانی دابوو.

XS
SM
MD
LG