Accessibility links

بڕیارە حکومەتی نوێی لوبنان رابگەیەندرێت


لە لێدوانی نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیری راسپێدراوی لوبنان باس لەوە کراوە کە ڕۆژی هەینی حکومەتی نوێی لوبنان ڕادەگەیەنرێت، ئەمەش دوای ساڵێک لە شەڕی سیاسی لەسەر کورسییەکانی ئەنجومەنی وەزیران کە بوونە هۆی هەڵئاوسانی شکستی وێرانکاری ئابوری ئەو وڵاتە.

پێشبینی دەکرێت پێکهێنانی حکومەت ڕێگا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بکاتەوە لەمەڕ ئەو قەیرانەی کە لە ساڵی 2019ەوە بەهای دارایی لوبنانی بە نزیکەیی بۆ لە 90٪ دابەزاند و بووەهۆی ئەوەی سێ لەسەر چواری دانیشتوانی ئەو وڵاتە بخاتە دۆخی هەژارییەوە.

قەیرانەکە خراپترە لەو سەروەختەی شەڕی ناوخۆی لوبنان کە لە ساڵی 1975 تا ساڵی 1990 بەردەوام بوو، ئەمەش نیگەرانیی زۆری دروستکردووە لەلای وڵاتانی ڕۆژئاوا و هۆشداریی ئەوە دەدەن کە دۆخێکی خراپتری لێدەکەوێتەوە.

نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیری راسپێدراو کە موسڵمانێکی سوننەیە بە گۆڤاری هەواڵی "لوبنان 24" ی ڕاگەیاند کە بڕیارە سەردانی میشێل عەون سەرۆکی دەوڵەت بکات لە ڕۆژی هەینیداو دواتر پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ حکومەتی ڕادەگەیەنرێت.

XS
SM
MD
LG