Accessibility links

ڕۆژی چوارشەممە پەیکەری ژەنەڕاڵ لی لە ڤێرجینیا لادەبرێت


کاربەدەستان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە پەیکەری بڵندی ژەنەڕاڵ ڕۆبەرت ئێدوارد لی فەرماندەی لەشكری ویلایەتە کۆنفدڕاڵییەکان لە شاری ڕیچمۆندی پایتەختی ویلایەتی ڤێرجینیا لاببرێت، زیاتر لە 130 ساڵ دوای ئەوەی کە وەک ڕێزێک بۆ کەسایەتیەکی شەڕی ناوخۆ دروستکراوە کە ئێستا بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک هێمایەک بۆ نادادپەروەری ڕەگەزی دەبینرێت.

فەرمانڕەوای ڤێرجینیا ڕاڵف نۆرتام لە کۆنفرانسێکی ڕاۆژنامەوانیدا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند " گەورەترین مۆنۆمێنتی ڤێرجینیا بۆ یاخیبوونی کۆنفیدراسیۆن لەم هەفتەیەدا لادەبرێت. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ نیشاندانی ئەوەی کە ئێمە کێین و چی بە بەهای وڵات دادەنێین."

ئەو پەیکەرە برۆنزەی کە 6.4 مەتربەرزە لی لەسەر ئەسپێکە لە شوێنێکی بەناوبانگی شاری ڕیچمۆندە.

نۆرتام پلانی لابردنی پەیکەرەکەی لە مانگی شەشی ساڵی 2020 ڕاگەیاند، دە ڕۆژ پاش مردنی جۆج فلۆید کە لەکاتێکدا گیانی دەرچوو پۆلیسێک ئەژنۆی لەسەر ملی دانابوو، ئەمەش بووە هۆی خۆپیشاندانی دژ بە توندوتیژییەکانی پۆلیس و نژادپەرستی لە سەرانسەری ئەمەریکا.

پلانی لادانی پەیکەرەکە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک وەستا بەهۆی دوو داوای یاسایی لەلایەن دانیشتوانەوە کە دژی لابردنی ئەو پەیکەرە بوون، بەڵام هەفتەی ڕابردوو لەلایەن دادگای باڵای ڤێرجینیا بڕیاری لابردنی پەیکەرەکە درا.

لە ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی دووشەممەدا کاربەدەستانی ویلایەتەکە گوتیان ئامادەکارییەکان بۆ لابردنی پەیکەرەکە لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی سێشەممەوە دەستپێدەکات و بەربەست لە ناوچەکە دادەنرێت. کاربەدەستان رایانگەیاند هەر کە پەیکەرەکە لادرا بەربەستەکان لادەبرێن. چاوڕوان دەکرێت پەیکەرەکە بکریت بە دوو لەتەوە تا بیگوازنەوە.

لە ڕیچمۆند، شارێک کە پایتەختی کۆنفیدراڵی بوو لە بەشێکی زۆری شەری ناخۆدا، پەیکەری لی بوو بە ناوەندی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی هاوینی ڕابردوو. لە دەمی مەگی فلۆیدوە هەتا ئێشتا دەیان ئاسەواری کۆنفیدراڵی لەو سارە لابرا.

چاوەڕوان دەرکرێت خەڵێکی زۆر کۆببنەوە بۆ بینینی لابردنی گەورەترین پەیکەری لی.

کاربەدەستان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کۆبونەوەی خەڵکی سنووردار دەبێت هەر کەسێک زووبگات جێگە بۆ خۆی دەگرێت. پرۆسەی لابردنەکە بە ڕێگای ئەنتەرنێت بە ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئۆفیسی فەرمانڕەواوە پەخش دەکرێت.

ئەو پەیکەرەی ژەنەڕاڵ لی لەلایەن پەیکەرتاشی بەناوبانگی نێودەوڵەتی فەرەنسی ماریۆس ژان ئەنتۆنین مێرسی دروستکراوە و بەپێی کاندیدکردنی بۆ تۆماری نەتەوەیی شوێنە مێژووییەکان، لە ساڵی 2007 ئەو پەیکەرە بە یەکێک لە شاکارەکانی ئەو هونەرمەندە دانرا.

کاتێک ئەو پەیکەرە لە ساڵی 1890 لە فەرەنساوە گەیشت نزیکەی 10 هەزار خەڵی ڤێرجینیا لەو کاتەدا گالیسکەکانیان بەکارهینا بۆ ڕاکێشانی پارچەکانی تا لەو شوێنە دانرا. دانیشتوانی سپی پێست پێشوازیان لە پەیکەرەکە دەکرد بەڵام زۆربەی دانیشتوانە ڕەشپێستەکان لەمێژەوە ئەم پەیکەرە بە هێمایەک بۆ ستایشکردنی کۆیلایەتی دەبینن.

XS
SM
MD
LG