Accessibility links

جۆری دێڵتای ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسییەکی زۆر دەخاتە سەر منداڵان و نەوجەوانان


نێوەندی ئەمەریکا بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکان (CDC) ڕاپۆرتێکی ڕۆژی هەینی بڵاو کردەوەو تیایدا دەڵێت ڤایرۆسی کۆرۆنا دەشێت زۆر بە خراپی توشی منداڵان و نەوجەوانانیش ببێت.

لێکۆڵینەوەیەک دەریدەخات لە کۆتایی مانگی شەشەوە هەتا ناوەڕاستی مانگی هەشت کاتێک جۆری دێڵتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی زۆر بڵابووەوە، ڕێژەی مانەوەی نەمنداڵان لە نەخۆشخانە بەهۆی ڤایرۆسەکە نزیکەی پێنج هێند زیادی کردووە. هەرچەندە ڕێژەی مانەوەی ئەو نەوجەوانانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە 10 هێند زیاترە بەبەراورد لەگەڵ ئەوانەی ڤاکسینەکانیان وەرگرتووە.

وەزارەتی تەندروستی هیندستان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێردا 42 هەزارو 618 حاڵەتی نوێی کۆڤید-19 تۆمار کراوە و 330 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە پاش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆرترین ڕێژەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان تۆمار کراوە. بە پێی ئامارەکانی نێوەندی لێکۆڵینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی جۆنس هۆپکنس نزیکەی 33 ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 440 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. لە ئەمەریکا نزیکەی 40 ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی 650 هەزار کەسیش بەۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەچەندە کاربەدەستانی تەندروستی دەڵێن ڕەنگە ژمارەی توشبوون و مردن بەهۆی کۆرۆنا لە هیندستان زۆر لە ئامارە فەرمییکان زیاتربێت.

XS
SM
MD
LG