Accessibility links

ئەمەریکا پشتیوانی بۆ ئۆکرانیا دووپات دەکاتەوە


جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژی 4 شەممەیدا لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، دڵنیای کردەوە کە ئەمەریکا بە تەواوی پابەندە بە سەروەری ئۆکرانیا لە بەرامبەر شەڕانگێزییەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

بەم پێیە کۆشکی سپی پشتیوانی بەهێزی خۆی بۆ سەروەریی ئۆکرانیا لەسەر نیچەدوورگەی کرایمیای جێناکۆک لەسەر ڕاگەیاند کە مۆسکۆ لە ساڵی 2014دا یەکلایەنە خستیە سەر خۆی ئەمەش ناکۆکییەکی بەردەوامی نێوان وڵاتانی دراوسێی لێکەوتوەتەوە.

کۆشکی سپی دوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێ " ئەمەریکا هەرگیز دان نانێت بە لکاندنی نیمچە دورگەی کرایمیا بە ڕوسیاوە. هەروەها پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دووپات دەکاتەوە، بەپێ کڵیشەی نۆرماندی، کە بە ئامانجی دانوستانی چارەسەری دیپلۆماسیە بۆ ململانێی ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی، لە نێویشیاندا پەیڕەوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

کرملین ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە یارمەتیدانی سەربازی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا دەتوانێت واەها بکات کە کیێڤ بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو و مەترسیدار مامەڵە بکات لەو ململانێیەدا. مۆسکۆ مخابنی خۆی لە دۆستایەی ئەمەریکا و ئۆکرانیا دەردەبرێت و دەڵێت بەمەبەستی دژایەتی کردنە بۆ ڕوسیا.

XS
SM
MD
LG