Accessibility links

د. ڕێژەن حەمە عەلی: وەرگرتنی ڤاکسین پێویستە بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بەرگری دروستکات


د. ڕێژەن حەمە عەلی

لەوەتای سەرهەرڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ناوەندە پزیشکی و تەندروستیەکانی جیهان هەوەڵ بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کاریگەر دژ بەو ڤایرۆسە دەدەن، تائێستا چەند جۆرێک ڤاکسین بەرههەم هێنراوە بۆ بەدەستهێنانی بەرگری بەرامبەر بە ڤایرۆسەکە.

بەڵام ڤاکسین چ کاریگەریەکی بەرامبەر بە نەخۆشیکە هیە ؟

لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا لە گفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا بۆ بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا دکتۆر ڕێژەن حەمە عەلی پزیشک و پرۆفیسۆری هاوبەش تایبەت بەنەخۆشیە بۆ گوازراوەکان لەکۆلێجی بزیشکیی ولایەتی پەنسلڤانیا لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت "ڤاکسین بەشێوەیەکی گشتی ڕێگەیەکە بۆ دروستکردنی بەرگریی لەمرۆڤدا بێئەوەی تووشی نەخۆشیەکە ببێت، بەشێک لە پێکهاتەی ڤایرۆسەکان یان بەکتریاکان دەخرێتە ناو لەشی مرۆڤەوە بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگری لەش وریاکاتەوە، ئەگەر کاتێک ڤایرۆسەکە یان بەکتریاکە بەراستی هات و پەلاماری لەشی مرۆڤەکەیدا لەشی مرۆڤ بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات".

هەرەوها دکتۆر ڕێژەن ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێت "لە ئەمریکا 2 جۆر ڤاکسین بەکاردێت، یەکەمیان جۆری MRNA ڤاکسینەکانە و فایسەر و مۆدێرنا دەگرێتەوە و جۆری دووهەمیان جانسن ئاند جانسنە و پێشی دەوترێت (JJ) و بەشێوەیەکی جیاواز بەرهەم هێنراوە، لە جۆری یەکەمدا نامەبەریک لەجۆری (RNA) بە دەرزی ئەخرێتە لەشی مرۆڤەوە و زانیاری ڤایرۆسەکە دەگاتە خانەکان، کاردانەوەی خانەش بۆ ئەمە دروستکردنی پرۆتینێکە پێیدەوترێت (چووکڵە پرۆتین) لەسەر خانەکە دروست دەبێت و بەم شێوەیە سیستەمی بەرگری لەش بەئاگادێتەوە ڕێگری لەڤایرۆسە دەکات".

هەروەها بۆ جۆری دووهەم دەڵێت " DNA ڤاکسینە جۆری (JJ)، ئەویش پرۆتینەکە دەخرێتە سەر ڤایرۆسێک ناچالاکراوە بەناوی (ئەدینۆ ڤایرۆس) دەیبات بۆ خانەکان و بەهەمان شێوە چووکڵە پرۆتین دروست دەکات و بەرگری لەش بەهێز دەکات".

دکتۆر ڕێژەن دەڵێت "وەرگرتنی ڤاکسین بۆ هەموان بۆ ئەوەیە بەرگریەکی گشتی لەناو کۆمەڵگادا دروست بێت، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی ناتوانن ڤاکسین وەرگرن وەک منداڵ تا تەمەنیان دەگاتە 12 ساڵ کەمتر تووشی نەخۆشیەکە ببن، کاتێک کۆمەڵگا بەگشتی بەرگری هەبێت کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی ئەم درمە دەکرێت".

دەربارەی دەرکەوتنی جۆری نوێی ڤایرۆسەکە و گۆڕانکاریەکانی بەسەریدا دێت، دەڵێت "لە کاتی بڵاوبوونەوەدا ڤایرۆسەکان خۆیان کۆپی دەکەن و لە کاتی کۆپیەکەدا هەڵە دەکەن و بەهۆی ئەوەوە بازدانی جینی دروست دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی ڤایرۆسی گۆڕاو، بۆ نموونە ڤاکسینی ڤایرۆسی سەرتایی ووهان پاراستنی پێدەبەخشین، بەڵام دواتر (ئەلفا) دروست بوو لە بریتانیا و دوای ئەو (بێتا) لە ئەفریکای باشوور و (گاما) لە بەرازیل و (دەڵتا) لە هیندستان، ئەم دەڵتایە زۆر بەئاسانتر بڵاو دەبێتەوە، ئەم کۆپیانە دەبێتە هۆی نەخۆشیەکە بەشێوەیەکی گرانتر و سەختتر دەرکەوێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:06 0:00


XS
SM
MD
LG