Accessibility links

نیگەرانی پسپۆڕان لەمەڕ سەرکوتکردنی ژنانی ئەفغانی لەلایەن تاڵیبانەوە


لە کاتێکدا تاڵیبان لە ئەفغانستان دەستی کردووە بە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت ژنان دەڵێن لە داهاتووی خۆیان دەترسن وە زۆربەشیان گومانیان لەوە هەیە تاڵیبان بەڵێنەکانی بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنان جێبەجێ نەکات.

لەگەڵ گەڕانەویە دەسەڵاتی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان هەندێک لە ژنانی ئەفغانی دەڵێن هەست دەکەن کەوتوونەتە تاریکیەوە. لە ماوەی 20 ساڵی بوونی ئەمەریکا لەم وڵاتە، زۆرێک لە کچانی ئەفغانی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە و ژنانی ئەفغانیش گەڕانەوە سەرکارەکانیان، کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا قەدەغە کرابوون.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

سەرۆک جۆو بایدن ڕۆژی هەینی گوتی هەر دانپێدانانێکی نێودەوڵەتی یان یارمەتییەک بۆ تاڵیبان دەکەوێتە سەر ئەوەی ئەم گروپە ئیسلامیە چۆن مامەڵە لەگەڵ کچان و ژنانی ئەفغانستاندا دەکات.

نازیلا جەمشیدی ئەمەریکاییەکی بە ڕەگەز ئەفغانیە لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند نیگەرانییەکی زۆری لەمەڕ ڕەوشی ژنان و کچانی ئەفغانستان هەیە. ئەو گوتی "بۆ ئەوانەی لە دوای ساڵی 2001 لە دایک بوون، ئێمە فێری مافەکانی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕینمان کردن. ئێمە هیوامان پێدان و پێمان وتن کە ئەفغانستانێکی نوێ دروست بکەین، هەموو ئەو دەستکەوتانەی بە سەختی بە دەست هاتن لەماوەی ئەو 20 ساڵەدا لە ماوەی دوو مانگدا لەناوچوون".

هەرچەندە تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە ڕێگەی خوێندن و کارکردن بە ژنان دەدات بەڵام لە " چوارچێوەی شەریعەت"دا، بەڵام متەمانە کردن بەم بەهۆی ئەوە ئەزمونەی خەڵکی لە سەردەمی دەسەڵاتی تاڵیبان هەیانە متمانە بەم جۆرە لێدوانانەی تالیبان ناکەن.

دەیڤد فلیپس بەڕێوبەری بەشی لێکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی کۆڵۆمبیا دەڵێت ژنان و کچان ئەو چینەن کە لە مەترسیەی زۆردان "تاڵیبان کچانی گەنج دەبەن و بە زۆر هاوسەرگیریان پێدەکەن، ئایندەی کۆمەڵگای مەدەنی و میدیای سەربەخۆ لە ئەففغانستان زۆر ناڕوونە."

ڕینا ئەمیر پسپۆڕی نێوەندگیری لە زانکۆی نیویۆرکیش بە بە دەنگی ئەمەریکای گوت "تاڵیبان لە ماوەی ئەو دوومانگدا هیوای میانڕەوی نەهێشتووە". ئەو پێی وایە تالیبان هەمان ئەو کارانە دەکەن کە پێشتر کردوویانە بۆیە متمانە کردن پێیان سەختە .

لەم هەفتەیەدا لە وەزارەتی دەرەوە، وێندی شێرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی

وێندی شێرمان جێگری وەزیری دەرەوە
وێندی شێرمان جێگری وەزیری دەرەوە


ئەمەریکا وتی کە کێشەکە بۆ ئەو زۆر تایبەتە ، ئەو کاتانەی بیرکەوتەوە کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەوکات مادلین ئەلبرایت لە ساڵی 1997 سەردانی کامپێکی پەنابەران لە شاری پیشاوەری پاکستانی کردوە و چاوی بە کچان و ژنانی ئەفغانی کەوتووە. شێرمان گوتی " لە 20 ساڵی ڕابردوودا ژنان و کچانی ئەفغانی ئازادییان بەدەستهێنا بە ملیۆنانیان چوون بۆ قوتابخانەکان و بوون بە پزیشک، پارێزەر ، ڕۆژنامەنووس،پەرلەمانتار و بازرگان. ئەوان ئەو ژیانەیان دروست کرد کە ئەو کات وەزیری دەرەوەی پێشوو ئەلبرایت هانیدان تا بیهێنە بەرچاوی خۆیان ."

لە کاتێکدا ئەمەریکا هەڵمەتەکانی گواستەوەی ئەمەریکییەکان و ئەو ئەفغانیانەی کە یارمەتیان داون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابولەوە خێرا دەکات، شێرمان وتیشی "ئەمەریکا هەموو ڕێکارێکی ئابوری و دیپلۆماسی و سیاسی دەگرێتە بەر کە ئێمە دەبێت تاڵیبان بۆ قسەکانیان بەرپرسیار بکەین".

XS
SM
MD
LG