Accessibility links

ئەمەریکا گوشار دەخاتە سەر تاڵیبان بۆ گەڕانەوەی مارک فریریچ


گەورە بەرپرسێکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە گوتی ئەمەریکا گوشاری خستۆتە سەر تاڵیبان بۆ گەڕانەوەی مارک فریریچ ئەو ئەمەریکاییەی لە ئەفغانستان ڕفێندراوە و دۆسیەکەی کاریگەری دەبێت لەسەر ڕەوایی هەر حکومەتێکی داهاتوو بە سەرۆکایەتی تاڵیبان.

ئەو بەرپرسە گوتی خێزانی فریریچ ئەم هەفتەیە سەردانی وەزارەتی دەرەوەیان کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەکەی، دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە تاڵیبان کۆنترۆڵی کابولی پایتەختی ئەفغانستانیان کرد لە کاتێکدا هاوڵاتیانی ئەمەریکا و دیپلۆماتە ڕۆژئاواییەکان و هاوپەیمانە ئەفغانیەکان دەگوێزرانەوە.

ئەو بەرپرسە گوتی فریریچ کە لە ئەفغانستان کاری پرۆژەی ئاوادانکردنەوە کردووە و لە سەرەتای مانگی 2ی 2020 ڕفێنراوە، وا پێدەچێت لەلای تاڵیبان دەستبەسەر بێت، وەزارەتی دەرەوە ساڵی ڕابردوو پاداشتێکی تا 5 ملیۆن دۆلاری پێشکەش کرد بۆ زانیاری لەسەر کەیسەکەی.

ئەو بەرپرسە بەمەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت گوتی دۆسیەی فریریچ لە میانەی وتووێژکردن لەگەڵ تاڵیبان لە دەوحە چەندین جار لەلایەن دانوستانکارانی ئەمەریکاوە هاتۆتە بەرباس و واشنتن ڕەچاوی ئەوە دەکات کە ئایا ئەو گروپە ڕێزیان لە پێوانە نێودەوڵەتییەکان گرتووە بەرامبەر بە بارمتەکان کاتێک بڕیاری دەدات کە حکومەتی داهاتوو پێکبهێنێت.

XS
SM
MD
LG