Accessibility links

سۆران ئیسماعیل: هەمیشە ئەو هێزانە سەرکەوتوون کە بنکەی جەماوەرییان هەیە


لە نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتیدا گرفتێک هاتووەتە ئاراوە تا ئێستا چارەسەر نەکراوە، لایەنێک دەڵێت بە پلانی چەند لایەنێک کودەتا کراوە، لایەنی بەرامبەر دەڵێت چاکسازیمان دەستپێکردووە.

سۆران ئیسماعیل
سۆران ئیسماعیل

سۆران ئیسماعیل چالاکوان و چاودێری سیاسی دەڵێت " لە هەرێمی کوردستان شتێک نییە ناوی کودەتای سەربازی بێت لەبەر ئەوەی ئێمە سەربازمان نییە و هێزی ڕێکخراوی حزبیشمان نییە، زۆرینە ئەو هێزانەی لە هەرێمی کوردستانن هێزی ملیشای سەر بە دەسەڵاتن یان بنەماڵە یان خێڵن، هەر کاتێک ئەم هێزانە جوڵێندران، ئەوا بە ئاڕاستەی میلشاییە نەک چاکسازی."

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی بۆ ژمارەیەکی کەم بەرپرسی یەکێتی لێدوانیان لەسەر ئەم پرسە داوە زۆرینە بێدەنگن لەکاتێکدا کێشە لە ئاستێکی باڵای یەکێتیدایە بۆ ئەم پرسە پێدەنگی پێوە دیارە؟ بەڕێز سۆران دەڵێت " بە ڕوونی ئەوان لە پۆستەکانی خۆیان ئەترسن، تا ئێستا ڕوون نییە کێ لە کێشەکەدا باڵانسی بەرز دەبێت و یان نزم دەبێت، بە واتایەکی تر لاهور شێخ جەنگی یان باڤێل تاڵەبانی کامیان سەرکەوتوو دەبن، چوونکە گریمانەی ئەوە هەیە هەر کەسێک تەرەفگیری یەکێکیانی کرد ، لە بەرامبەرەوە دژایەتی بکرێت و پۆستەکەی لێبسەندرێتەوە."

هەروەها دەڵێت "لە ئێستادا جۆرێک لە سەرکەوتنی ڕێژەیی بۆ باڤل تاڵەبانی تۆمار کراوە لەبەر چاوی خەڵک، بەڵام هەمیشە ئەو خەڵکانە سەرکەوتوون بنکەی جەماوەریان هەیە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:02 0:00
Direct link



XS
SM
MD
LG