Accessibility links

جوتیارێکی کورد بەهۆی بۆردومانەکانی لەشکری تورکیا دەکوژرێت


بەرپرسێکی خۆجێهی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەینی رایگەیاند بەهۆی بۆردومانەکانی لەشکری تورکیاوە جوتیارێکی کوردی عێراق لەهەرێمی کوردستان کوژراوە، لەو ناوچانەی کە تورکیا لەوێ شەڕی دژ بە پەکەکە دەکات.

ئەم ڕووداوە ڕۆژێک پاش ئەوەیە کە سەربازێکی تورکیا لە هەمان ناوچەدا تەقەی لێکراوەو کوژرا، لە کاتێکدا تورکیا ئەمە بە کاری پەکەکە دەزانێت.

سەربەست سەبری بەرپرسی ناوچەی کانی ماسی سەربە پارێزگای دهۆک بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە " کاتێک لەشکری تورکیا بۆوردومانی کێڵگەکەیانی لە گوندی دائشیش کردووە ئەو هاووڵاتیە کوردە کوژراوە. "

هێزە لەشکرییەکانی تورکیا زۆرجار ئۆپراسیۆنی لەشکری دژی مۆڵگەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەهەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدەدەن، دوایەمین ئۆپراسیۆنی لەشکرییان لە مانگی چواری ئەمساڵدا بوو.

هەڵمەتە چەکدارییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان زۆر جاربە پێچەوانەی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقە کە دەڵێت لە هەوڵی پارێزگاریکردندایە لە پەیوەندییە نوێکانیان لەگەڵ ئانکەرە.

سوپای تورکیا لە ناوەڕاستی ساڵی 1990ەوە خاوەنی تۆڕێک بنکەی لەشکرییە لە باکوری عێراق.

XS
SM
MD
LG