Accessibility links

کەمی ئۆکسجین هەڕەشەیەکی‌کەیە بۆ شیلانەکانی(مەرجان) دەریا


واشنتن – بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئۆقیانوسەکان و ترشبوونی هۆکارە بۆ لەناوچوونی شیلان ناسراو بە مەرجان و ژینگەکانی لە دەریاکانی جیهاندا. لەوتای ساڵانی هەشتاکانەوە پانتایەکانی شیلان بەرێژەی 30-50% لە دەریاکاندا کەمبۆتەوە، شارەزایان دەڵێن ئەگەری هەیە لە 20 ساڵی داهاتوودا بەتەواوەتی نەمێنت.

توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بە هەڕەشەیەکی‌دیکە دەدات لەسەر شیلانی دەریا، ئەویش کتووپڕ کەمبوونەوەی ئاستی ئۆکسجینە لە ئاودا.

توێژینەوەکەی لە کۆڤاری Nature Communications دا بڵاوکراوەتەوە سەرنجی زاناکان پشتڕاست دەکاتەوە کار لەسەر ڕزگارکردنی سیستەمی ژینگەی شیلانی دەریا دەکەن کە ناوچەیەکی فراوانە بۆ ژیانی گیاندارانی دەریا.

لە مانگی 9ی ساڵی 2017دا زانای ژینگەی شیلانی دەریا سەربەرشتیاری توێژینەوەکە خاتوو ماگی جانسن لە کاتێکدا ئامادەکاری بۆ چوونە ژێرئاوی دەریای کاریبی دەکرد بەرامبەر بە کەناری (بۆکاس دیک تۆرۆ) لە پەنەما، لە ئەرکێکدا بۆ بەرنامەی چاودێری درێژخایانی سیستەمی ژینگەی کەنار سەر بە پەیمانگای سمسۆنیان بۆ توێژینەوەکانی ناوچە گەرمەکان، لە کاتی دانیشتنیدا لەسەر بەلەمەکە و قاچ خستنە ناو ئاوەوە، جانسن ئاوێکی ڕوون و ئارامی بەدیکرد، بەڵام دوای چوونە ژێر ئاو لەگەڵ هاوڕێکانیدا سەرنجی گۆڕناکاری و جیاوازیاندا.

جانسن کە توێژەرەوەیە لە پەیمانگای (وودس هۆل) بۆ زانستی ئۆقیانووسەکان بیری دەکەوێتەوە و دەڵێت "ئەمە زۆر جیاواز بوو لەو کەڕەتانەی پێشوو کە دەچوومە ژێر ئاو".

ئۆکسجین بۆژیان لە پێویستیە بنەڕەتیەکانە، کاتیک پلەی گەرمای ئاو بەرزدەبێتەوە، ئەوا پڕێکی کەمتر لە گازەی تێدا دەبێت، ئەمەش ڕوونی دەکاتەوە بۆ لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئۆقیانووسەکان ئاستی ئۆکسجین کەم دەبێتەوە.

توێژینەوەکە دەڵێت" لە کەنارەکەی پەنەما، کتووپڕ کەمبوونەوەی ئۆکسجین لە ئاودا بوە هۆی مردنی بەشێکی گەورە لە سیستەمی ژینگەی شیلانی دەریا. ئەوەش بەهۆکاری کەمبوونەوەی ئۆکسجین و خنکانیان دادەنرێت"، دەشڵێت "لەوانیە تێکەڵاوبوونی هەواو چالاکی شەماڵ هۆکاربێت بۆ نیشتنی ئاوی کەم ئۆکسجین لە کاتێکدا دەرمانی کشتوکاڵ و تێکەڵاوبوونی ئاوەڕۆ بەئاوی دەریا هۆکاری نەشونمای زۆری قەوزەبێت کە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ئۆکسجین کاتێک شی دەبێتەوە".

جانسن دەشڵێت "هەندێک لە گیاندارەکانی دەریا، وەک ماسی دوردەکەونەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەمویان نەیانتوانیوە لە ناوچە کووشندەکە دورکەوەنەوە، لە چەند ڕۆژێکدا نەمانی ئۆکسجین بۆتە هۆی لە دەستدانی زۆر لە گیاندارەکان"، "شیلانی زۆر بڵاوبوو، دەژیان، زۆر کۆن بوون، بۆ سەدان ساڵ لەوێدا بوون، بەڵام دوای ئەم روداوە لە ژیان کەوتن".

6 ڕۆژ دوای ڕوداوی نەمانی ئۆکسجین، توێژەرەوان چاودێری شیلانەکانیان دەکرد و نموونەیان کۆ دەکردەوە. لە بەراوردا بەپێشتر بۆیان دەرکەوت، شیلانەکان نیوەیان مردوە.

توێژینەوەکە دەڵێت "دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ڕووداوەکەدا، ژینگەی شیلان و ئسفەنج و قەوزە باشبوونی بەخۆوە نەدیوە، بەڵام شیلانی ناوچەی ئاوە تەنکان باشتر بوو لە ناوچە قووڵەکان ، لەوانیە هۆکاری ئەوەش جۆری ئاوە تەنکەکان زیاتر بەرگەی ئەو گۆڕانکاریە بگرن".

جانسن بەدەنگی ئەمریکای ووت "چەند ساڵێک بە سەر ڕووداوەکەدا تێپەڕی ، سیستەمی ژینگە بەتایبەتی لە قووڵایی‌دا بووژانەوەی تێنەکەوت، هیچ ڕووینەداو هەموویان مردن".

سەرنجیان دابوو مایکرۆبەکان دوای چەند مانگێک بووژاونەتەوە.

سپی بوونەوەی بەکۆمەڵی شیلانەکانی دەریا لە ماوەی چەند هەفتەیەک و مانگێکدا ڕوویداوە، بۆتە سەرچاوەی نیگەرانی لایەنگەرانی پارێزگاری و زاناکانی ژینگە. لەوانیە ئاوی گەرم هۆکاربێت قەوزە ڕەنگدەرەکانی نەهێشتبێ یان دورکەوتبنەوە کە لە جەستەی پتەوی شیلاندا دەژین، بۆیە دوای ئەوە ڕەنگ سپی دەردەکەون.

هێشتا ئەگەری هەیە شیلانە سپیەکان چاکبنەوە، بەلام ئەگەر کاتی زۆر تێپەڕێت و قەوزەکان خۆراکیان بۆ دابین نەکەن، کە سەرچاوی خۆراکیانە و ئەگەر ئەم ڕوداوانە دوبارە بێتەوە ئەوا بەتەواوەتی دەفەوتێن.

لەوانەیە نەمانی ئۆکسجین هاوشێوە لە دەریاچەی بچووکدا یان کەنداوێکدا کە شیلانی تێدایە ڕووبدات بەخێرایی‌یەک هەستی پێنەکرێت بۆ دانانی سنوور بۆی و لە کۆتایی‌دا بفەوتێن.

فرانسیس شان زانای ژینگەی دەریا لەسەر کەمی ئۆکسجین لە ئۆقیانوسی ئارامد لە زانکۆی ولایەتی ئۆریگن لە وڵاتەیەکگرتوەکان وانە دەڵێتەوە دەڵێت"کاتێک بیر لە فشار دەکەینەوە بەهۆی کەمی ئۆکسجینەوە دروست دەبێت ئەوا شیلانەکان یەکەم جێگا نیە بیری لێبکەینەوە، بەڵام ئەوەی ڕوونە لەوێ ڕویداوە و کاریگەری گەورەی هەیە".

ستراتیجیەتی چارەسەر یان کەمکردنەوەی لەدەستدانی ئۆکسجین لە ژینگەی شیلانەکاندا، چاودێری بەردەوامە و گۆڕانکاریە لە سیاسەتی چارەسەری بووژاندنەوەی خۆراکیان و توێژینەوە لەسەر شیلانەکانی بەرگەی دۆخی سەختەکایان گرتوە.

شان ووتیشی "ئەوەی ڕوونە لەسەر بنەمای ئەو زانیارەی بەدەست کەوتوە گۆڕانکاری کەش و هەوا هۆکاری کەمبوونەوەی ئۆکسجینە لە ژینگەکانی دەریادا، لەمبارەیەوە چەند پرسیارێک دێتە ئاراوە ئایا سیستەمی ژینگەی ئامادەمان بۆ کەش و هەوا هەیە؟، ئایا توێژینەوەی ئامادەمان بۆ کەش و هەوا و دامەزراوەی چاودێریمان هەیە؟، ئەمە ئەو پانتایی‌یە کە دەتوانین کاری تێدا بکەین و هەنگاو بنێین".

دەسەڵاتی نیجیریا دەست بەسەر پوولەکەی پەنگۆلدا دەگرێت ئامادەبوە بۆ ناردنە دەرەوە

ئەبوجا – بەرپرسانی گومرگی نەیجیریا ڕایانگەیاند دەستیان بەسەر 3هەم گەورە بڕی پۆلەکەی گیانداری جۆری پنگۆلدا گرتوە و 3 کەسیش دەستگیرکراون.

سنورەکانی بەهۆی کۆڤید-19ەوە بۆ هاتووچۆ دانراون بۆتە هۆی خاوبوونەوەی بەقاچاغبردنی گیانداری پنگۆلی مێرولەخۆر ئەوەی مەترسی نەمانی لەسەرە، پولەکە سەختەکانی وەک دەرمان بۆ نەخۆشی بەکار دەهێنرێت، بەڵام شارەزایان دەڵین ئەو هەڵکوتانەی مانگی 7ی ڕابردوو بۆ سەر ئەمبارێک لە لاگۆس دەردەخات قاچاغچیەکان بڕێکی زۆریان هەڵگرتبوو، چاوەڕوانی لابردنی ڕێگریەکان لەسەر هاتوچۆ و هەناردە .

هەفتەی ڕابردوو دەسەڵاتی نەیجیریا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە لاگۆس دەست بەسەراگرتوەکانی ئاشکرا کرد، دەڵێن 196 فەردە لەو پۆلەکانەی پەنگۆل کێشیان 7.1 تەنە لەو هەڵمەتەدا گیراوە، سەرباری 840 کیلۆگرام دانی درێژی فیل.

جۆزێف ئەتا بەرپرسی پەیوەندی گشتی لە بەڕێوەرایەتی گومرگی نیجیریا، بەگورتی پرسەکەی بۆ ڕۆژنامەوانان ڕونکردەوە و هەوڵەکانی نیجیریا بۆ ڕێگریکردن لەو بازرگانیە نایاسایە دەیدات .

ئەتا ووتی "دواکاریەکان لە دەرەوەی نیجیریایە و سەرچاوەکەشی نیجیریا نیە، تەنانەت ئەوانەشی تێوەگلاون هاوڵاتی نیجیریا نین، بەڵکوو نەیجیریا وەک ڕێگای قاچاغ بەکاردێت، لەمبارەیەوە دەسەڵاتی نیجیریا هاریکاری هاوبەشە نێودەوڵەتیکان دەکات بە ڕێگری کردن لە بەکارهێنانمان وەک ڕێگای تێپەڕبوون".

دەسەڵات دەڵێت چالاکی هاوبەش لەگەڵ کۆمیتەی ژیانی کێوی بنکە لە هۆڵەندا هۆکاری دەستگیرکردنی 3 گومانلێکراوەکە بووە. بەرپرسان دەشڵێن دەستگیکراوەکان پەیوەندیان بە کەسانیکەوە هەیە لە باندەکەدان و هەروەها خاون ئەمبارەکەی لاگۆس.

ئەمە 9 کەڕەتە ئەو پۆلەکانە دەگیرێن، ساڵی ڕابردوو دەسەڵات لە لاگۆس دەستی بەسەر 9.5 تەن لەو پارچانە گرت و مانگی یەکی ئەمساڵ 8.8 تەن گیرا.

کۆمیتەی دادپەروەری کێوی دەڵێت چالاکی دەستبەسەراگرتنی ئەم دوایانە دەردەخات سەرباری ڕێگریەکانی کۆڤید-19 بازاڕی پولەکەی بەنگۆل لە گەشەکردندا بەردەوامە.

پۆلەکەی پەنگۆل و دانی درێژی فیل و قۆچی یەکشاخ بەقاچاغ بۆ وڵاتانی ئاسیا دەبرێن، لە دروستکردنی خشل و زێر و زیو و کەلوپەل و وەک دەرمان میللی بۆ نەخۆشی بەکاردێن.

ئاژانسی لێکۆڵینەوە لە ژینگە EIA دەڵێت لە ساڵی 2014دا نیجیریا لە پێش وڵاتانی کۆنگۆ و کینیاو تەنزانیاوە بوە وەک ناوەندی پەڕینەوەی سەرەکی بازرگانی بە گیاندارانی کێوی ئەفریکا.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆڤید19 جۆری دەڵتا لە فلپین ڕێوشوێنی تووند دەسەپێنرێت

مانیلا ،فلپین – بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژی هەینی پایتەختی فلپین دوبارە هاتووچۆی قەدەغەکردوە، لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆکسە و کەمکردنەوەی فشار لەسەر نەخۆشخانەکان و زیانی ئابوری.

پۆلیس خاڵی پشکنینی لە هەموو ناوچەکانی پایتەختدا بڵاوکردوە کە زیاترلە 13 ملێۆن کەسی تێدا دەژی، ئەمەش بوە هۆی ڕیزی دورودرێژ لە دەرئەنجامی پشکنینی ئۆتۆمۆبێلەکان بۆ دڵنیابوون لە هاتنە دەرەوەی تەنها ئەو کەسانەی ڕێگایان پێدراوە کاربکەن.

شارەزایان ئاگاهیاندا ئەگەر ڕێوشوێنەکان لە پایتەختی قەرەباڵغدا تووند نەکرێتەوە کە 3/1 ئابوری وڵاتی تێدایە ئەوا بڵاوبوونەوەی خێرای دەڵتا لەوانیە سیستەمی تەندروستی ئفلیج بکات.

هەفتەی ڕابردوو قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەێندراو تائیستاش دواکاریەکان بۆ لە ماڵەوە مانەوە بەردەوامە و شاری لاجوانی دراوسێی پایتەختی گرتەوە، هەروەها لە چەند ناوچەیەکی‌دیکە ژمارەی تووشبوون بە کۆڤید-19 بەرزبۆتەوە.

قەدەغەکردنی بەردەوامی هاتووچۆ و سنوور دانان لەوانە دەرچوونی منداڵان بۆ دەرەوە بوە هۆی داڕمانی ئابوری و بێکاری ملێۆنەها کەس .

بەهۆی کەمی ڤاکسین و کێشەی لۆجستی و گواستنەوە تائێستا زیاتر لە 10 ملێۆن کەس لەو وڵاتدا کووتراون، کە دەکاتە نزیکەی 9%ی دانیشتوان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:44 0:00


XS
SM
MD
LG