Accessibility links

ئەمەریکا دوو مەدالیای تری زێڕ و زیو لە پێشبڕکێی ڕاکردنی 400 مەتری بازهەڵدان بەسەر بەربەستەکاندا لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ تۆمار دەکات


لە پێشبڕکێ ژنان بۆ راکردنی 400 مەتری بازهەڵدان بەسەر بەربەستەکاندا، هەردوو ژنە وەرزشوانی ئەمەریکی میدیالیای زێڕو زیویان بەدەست هێناو وەرزشوانێکی هۆڵەندیش میدالیای برۆنزی بەدەست هێنا.

پێشبڕکێکە لە نێوان هەردوو وەرزشوانە ئەمەریکاییەکەدا بوو، کە دواجار سیدنی میگلاکڵینی تەمەن 21 ساڵ سەرکەوت بەسەر دەلیلە موحەمەدی تەمەن 31 ساڵدا کە پێشتر خاوەنیدوو میدالیای زێڕین بووەو لەم پێشبڕکێیەی تۆکیۆدا میدالیای زیوی بەدەست هێناوە.

لەئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆدا، پێشبڕکێی 400 مەتری بازدان بەسەر بەربەستەکاندا بۆ ژنان ژمارەی پێوانەیی جیهانیشی شکاند، لە لایەن وەرزشەوانی ئەمەریکاییەوە سدنی میگلاکڵین، ژمارەیەکی نوێی تۆمارکرد و پێشبڕکێکەی بە 51:46 چرکە بڕی کە پێشتر ژمارەی پێوانەیی راکردنی 400 مەتری ژنان لە جیهاندا 51:90 چرکە بووە.

دەلیلە موحەمەدیش کە میدالیای زیوی لە پێشبرکێکەدا بەدەست هێنا، تاوەکو پێش هێڵی کۆتایی لە کێبڕکێی هاوتیمە ئەمەریکاییەکەیدا بووە. هەروەها وەرزشوانە هۆڵەندییەکەش کە بووە خاوەنی میدالیای برۆنز ماوەکەی بە 52:03 چرکە بڕی بوو.

رەنگە بردنەوەی میگلاکڵین ماهییەتی خۆی هەبووبێت، توانی لە ئۆڵەمپیاتی تۆکیۆدا نەک ژمارەی پێوانەیی جیهانی شکاند، بەڵکو توانی شوێن بە هاونیشتیمانییەکەی دەلیلە محەمەد لێژ بکات کە لە ساڵی 2016 دا میدالیای زێری بەدەستهێناوەو ئەو دەمە ناوبراو یەکەمجاری دەرکەوتنی بووە لە ئۆڵەمپیاتدا.

XS
SM
MD
LG