Accessibility links

وەرزشوانێکی ئۆلۆمپیادی بێلاروسیا داوای مافی پەنابەرێتی لەئەوروپا دەکات 


یاریزانی ئۆلۆمپیادی بیلاڕوسیا کریستینا تیمانۆ سکایا رۆژی سێشەممە رایگەیاند جەخت لەسەر سەلامەتی ژیانی خۆی دەکاتەوەو دەیەوێت وەک پەنابەر پەنا بۆ ئەوروپا ببات، لەدوای ئەوەی کە لەلایەن کاربەدەستانی وڵاتەکەی هەڕەشەی لێکراوە.

لەچاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس دەڵێت "رووبەڕووی جۆرێک لەسزا دەبمەوە، هەروەها ئاماژەی دیکەش هەبوون کەشتی زیاتر چاوەڕوانمە".

ئەو وەرزشوانە تەمەن 24 ساڵانە دەشڵێت دەخوازێت وەکو وەرزشکارێک درێژە بەپیشە وەرزشییەکەی بدات، پلانی هەیە لە داهاتوودا لە کێبڕکێیەکانی ئۆلۆمپیاد بەشداری بکات.

وتوشییەتی "لەم کاتەدا دەمەوێ بەسەلامەتی بگەمە ئەوروپا، ئەو کەسانە ببینم کە یارمەتیدەرم بوون بۆ وەرگرتنی ئەو بڕیارە و دواتر دەزانم دەبێ چی بکەم".

دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا رۆژی دووشەممە ڤیزەیەکی مرۆییان پێ بەخشیوە بۆ داواکردنی مافی پەنابەری سیاسی، لە پاش ئەوەی وەک خۆی وتوییەتی کە کاربەدەستانی تیمەکەی لەهەوڵدان بێ خواستی خۆی بیگەڕێننەوە بۆ بیلاڕوسیا.

XS
SM
MD
LG