Accessibility links

ئۆڵۆمپیاد دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژاپۆن


کاربەدەستان لە تۆکیۆ رایانگەیاندووە لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادو بەردەوامییان، حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان بەرز بوونەوەیەکی بێ وێنەی بەخۆوە بینیوە.

وەزارەتی تەندروست ژاپۆن رۆژی 5 شەمە رایگەیاندووە کە 3865 حاڵەتی نوێی کۆڤید 19 تۆمار کراوە کە ئەو ژمارەیە نزیکەی 700 حاڵەتی زیاتر بووە لەچاو رۆژی 4 شەممەدا، لەلای خۆشییەوە پارێزگاری تۆکیۆ هۆشداری داوە کە رەنگە حاڵەتەکان لە رۆژێکدا بگاتە 4500 حاڵەتی تووش بوون بە پەتاکە.

گەورە بەرپرسیار لە ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە کاستنوبو کاتو رایگەیاندووە تووشبوون بە پەتاکە لەسەرتاسەری وڵاتەکە روو لە زیاد بوونە کە پێشتر وڵاتەکەیان شتی وەهای بەخۆوە نەبینیوە.

لەنێو تۆکێۆشدا بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆڤید 19، رێگری نەکردووە لەگەڕانی خەڵک بە شەقامەکانی تۆکیۆدا، سەرەڕای دووپاتکردنەوەی داوای مانەوە لە ماڵەوە، لەلایەن کاربەدەستانی وڵاتەکەوە. لە لایەکی دیکەوە دکتۆر شیگیرۆ ئۆمنی، گەورە راوێژکاری پزیشکی حکومەت رایگەیاندووە "مەترسییە گەورەکە لەوەدایە درک نەکردن بە قەیرانەکە".

بەپێی ئاماری فەرمی نێوەندی ئەمەریکا بۆ رێگریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان رۆژی 4 شەممە رایگەیاندووە نزیکەی لە %67 لەزۆربەی ناوچەکانی ئەمەریکا بە رێژەی لە %4 تووشبوون بە کۆڤید19 زیادی کردووە. لە دوائاماری زانکۆی جۆن هاپکینس تا ئێستا لە جیهاندا 4.2 ملیۆن کەس بە کۆڤید 19 مردوون و 196 ملیۆن کەسیش لەسەرتاسەری جیهاندا تووشبوون.

XS
SM
MD
LG