Accessibility links

خانمە یاریزانی جیمناستیکی ئەمەریکا سیمۆن بایڵز لە پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیادی تاکەکەسی دەکشێتەوە


پاش دوو ڕۆژ لەوەی کە پاشەکشێی کرد لەیارییەکانی کۆتایی تیمی جیمناستیکی ژنان، سیمۆن بایڵزی ئەمەریکا پاشەکشێی کرد لە پێشبڕکێی تەواوەتی تاکەکەسی لە ئۆڵۆپیادی تۆکیۆدا.

لە بەیاننامەیەکدا کە سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە جیمناستیکی ئەمەریکا دەریکردووە دەڵێت بایڵز کە هەمیشە بە بەتواناترین یاریزانی ئەو یارییە دادەنرێت پاشەکشێیکرد " پاش چەندین هەڵسەنگاندنی پزیشکی" بۆ ئەوەی سەرنج بخاتە سەر رەوشی دەرونی خۆی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بایڵز ڕۆژانە بەردەوام دەبێت لە " دەستنیشانکردنی ئەوەی ئایا لە کۆتاییەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشداری لە کۆتایی کێبڕکێی تاکەکەسیدا دەکات یان نا."

بایاڵزی تەمەن 24 ساڵ رۆژی سێشەممە لەیارییەکانی کۆتایی هەموو تیمەکە کشایەوە؛ دوای ئەوەی کە شکستی هێنا کاتێک خۆی هەڵادایە خوارەوە بەرەو دواوە چەمایەوە. پاشان دوابەدوای چەند خولەکێک لەگەڵ ڕاهێنەرەکەیدا شوێنەکەی بەجێهێشت، دواتر گەڕایەوە بۆ لای هاورێکانی بەڵام قولەپێی بە باندج پێچرابوو.

به دۆرانی بایڵز لیژنەی ئۆڵۆمپی ڕوسیا بوون بە خاوەنی خەڵاتی زێڕین له یاری کۆتاییداو و ئەمەریکاش بوو بە خاوەنی خەڵاتی زیوین و به ریتانیاش خەڵاتی برۆنزی بەدەستهێنا.

بایڵز دواتر بە پەیامنێرانی راگەیاند کە ئەو لەدۆخێکی عەقڵی تەندروستدا نەبووە بەهۆی فشار و ئەو فشارەی کە بەرەو پێشبرکێکە دەیبرد، و گوتی پێویستم بەوە بووە "سەنگم بخەمەسەر تەندروستی دەروونیم و هاوکات تەندروستی و سەلامەتیم نەخەمە بەر مەترسیەوە."

دەستەی جیمناستیکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئێمە بە دڵەوە پشتگیری لە بڕیارەکەی سیمۆن دەکەین و دەستخۆشی لەئازایەتییەکەی دەکەین کە بایەخی یەکەمی بە تەندروستی خۆیداوە و"هێشتا جارێکی تر ئازایەتی خۆی دەردەخات، کە بۆچی بۆتە نمونەیەکی باڵا بۆ زوربەی خەڵک."

XS
SM
MD
LG