Accessibility links

چ جیاوازییەک لە نێوان خۆپیشاندانەکانی ئێستای ئێران و ئەوانەی پێشتر هەیە؟


لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و دوای نزیکەی 12ڕۆژێک لە خۆپیشاندانەکانی خوزستانی ئێران، باس لەوە دەکرێت لە هەندێک لە گەڕەکەکانی تاران و شارەکانی وەک تەورێز، سەقز، سنە و بۆجنورد لە خۆراسانی باکور و هەروەها پارێزگای ئەلبۆرزیش خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێکردووە.

ئایا دوایین هەواڵەکان چین لەسەر خۆپیشاندانەکان؟

زانیارییەکان چین لەسەر ژمارەی کوژراو و دەستبەسەر کراوان؟

جیاوازییەکانی ئەم خۆپیشاندانە چین بە بەراورد بە خۆپیشاندانەکانی ڕابردوو؟

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاندوە کە ئەوانەی لە خۆپیشاندانەکاندا بە هۆکاری ناڕەزاییەتی دەربڕین لەدژی بێ ئاوی دەستگیر کراون، ئازاد دەبن، ئەم دەربڕینەی موحسین ئێژەیی چی دەگەیەنێت؟ ئایا دەیانەوێت بیانوویەک بدۆزنەوە بۆ دەستبەسەرکردنی خەڵکی زیاتر و جوداسازییەک بکەن لە نێوان خۆپیشاندەراندا، یان حکومەت بە شێوەیەک لە شێوەکان دانی ناوە بە مافی ناڕەزایەتی مەدەنیدا؟

دۆخەکە بە گشتی بەرەو کوێ دەچێت؟ ئایا حکومەت جارێکیتر خوپیشاندانەکان وەک ناڕەزاییەتییەکانی پاییزی ساڵی ٢٠١٩ سەرکوت دەکات یان ئەمجارە جیاوازە و بە شێوەی دیکە مامەڵە دەکات؟

ئەمین سۆرخابی، نووسەر و چالاکوانی سیاسی لە ئاڵمانیاوە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ بەفراو نوری بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وەڵامی ئەم پرسیارانەی سەرەوە دەداتەوە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:10:36 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG