یەكێتی ئەوروپا پاکێجێکی نوێی هاوکاری دارایی بۆ ئەفغانستان و دراوسێکانی هەڵدەسەنگێنێت تا یارمەتیدەربێت بۆ سنووردارکردنی لێشاوی پەنابەران لە ئەفغانستانەوە، هاوکاتی شەڕی سەختی نێوان هێزەکانی حکومەت و تالیبان.
کشانەوەی هێزە جیهانییەکان و ئەمەریکالە ئەفغانستان دوای نزیکەی دوو دەیە وای کردووە تالیبان بە تەواوەتی گشە بکەن و ڕەنگ کۆنترۆڵی بەشی گەورەی وڵاتەکە بکات و ئەمەش دەبێتە هۆی لێشاوی پەنابەران.
دوو کاربەدەستی یەکێتی ئەوروپا کە ئاگاداری بابەتەکەن بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە پلانەکەی یەکێتی ئەوروپا، کە لە قۆناغی ئامادەکاریدایە، بریتییە لە هاوکاری زیاتری دارایی بۆ ئەفغانستان، پاکستان و وڵاتنی ناوچەکە، کە بریتیە لە تورکیا و ئێرانیش.
کاربەدەستەکان دەڵێن ئامانج لەم پلانە ئەوەیە پەنابەرەکان لە وڵاتەکەی خۆیانەوە نزیک بن و جارێکی تر شەپۆلی پەنابەران بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دروست نەبێتەوە.
بڕیارە یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2021دا نزیکەی 67 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری مرۆیی ئەفغانستان تەرخان بکات.
پشتیوانییە داراییەکان بۆ ساڵی داهاتوو بەر لە پایز ئامادە نابێت و پێویستە لەلایەن حکومەتانی یەکێتی ئەوروپاو یاسادانەرانەوە پەسەند بکرێت.