Accessibility links

 بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تۆکیۆ بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات


ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تۆکیۆ گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا. دوو ڕۆژ بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد 1،832 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکە لەو شارەی کە پێشوازی لەو بۆنە جیهانییە وەرزشییە دەکات تۆمار کرا.

لە ئێستادا تۆکیۆ لە قۆناغی چوارهەمی حاڵەتی نائاساییدایە، کە تا 22ی مانگی هەشت بەردەوام دەبێت، تەواوی ماوەی ئۆڵۆمپیادەکە دەگرێتەوە کەڕۆژی هەینی دەستپێدەکات و تا 8 ی مانگی هەشت بەردەوام دەبێت.

کۆبونەوەی هەواداران لە هەموو شوێنەکانی ئاهەنگگێڕان لە تەواوی ناوچەی تۆکیۆ قەدەغە کراوە، و لە چەند شوێنێکی دیاریکراودا ڕێگە بە ژمارەیەکی سنوورداری بینەران دراوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی ژاپۆن تۆشیۆ ناکاگوا لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا ڕایگەیاند " ئەوەی کە ئێمە نیگەرانی بووین لە ئێستادا ڕوویدا، بەرزبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەکان هەر ڕوویدەدا جا ئەگەر ئۆلۆمپیادەکەمان بکردبایە یان نا، بێجگە لە ئۆلۆپیادەکەش ئێمە ترسی بەرزبوونەوەیەکی ئێجگار زۆرمان هەیە."

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن حاڵەتەکان لە نێو ئەو گەنجانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

XS
SM
MD
LG