Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا پیرۆزبای جەژنی قوربان لە موسوڵمانان دەکات


سەرۆک جۆو بایدن ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لەگەڵ جیلی هاوسەریدا"گەرمترین پیرۆزبایی" لەو کەسانەی سەرانسەری جیهان دەکات کە جەژنی قوربان دەگێڕن.

لەو بەیاننامەیەدا کە لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاوکراوەتەوە سەرۆک بایدن باس لە ئاستەنگەکانی حەجکردن دەکات بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەڵێت " گەلی ئەمەریکا شانازی بەوە دەکەن کە سەرکردایەتی هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە کۆڤید-19 لە سەرانسی جیهاندا دەکەن بە بەخشینی زیاتر لە نیو ملیار ڤاکسین بۆ وڵاتانی سەرانسەری جیهان لە ناویاندا وڵاتانی زۆرینە موسوڵمان. پێویستە هەمومان پێکەوە کاربکەین بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکی و کۆتاییهێنان بەم پەتایە لە هەمو شوێنێکدا."

مەککە 17ی حەوتی 2021
مەککە 17ی حەوتی 2021

ئەم ساڵ دووهەم ساڵە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەڕاسیمی حەج سنووردار کراوە، ئەم ساڵ تەنها نزیکەی 60 هەزار کەسی کە هاووڵاتی عەرەبستانی سعودیەن و بە تەواوەتی هەردوو بەشی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان لێداوە توانیویانە مەڕاسیمی حەج بەجێ بگەیەنن. لە کاتی ئاسایی پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس بەشدارییان مەڕاسیمی حەجی موسوڵمانان دەکرد.

XS
SM
MD
LG