Accessibility links

خۆپیشاندانەکانی باشووری ڕۆژئاوای ئێران توندوتیژی لێدەکەوێتەوە


میدیای دەوڵەتی ئێرانی ڕادەگەیەنێت خۆپیشاندانی دوو ڕۆژی دژ بە کەمی ئاو لە باشووری وڵاتەکە توندوتیژی لێکەوتەوەو شەوی هەینی بەهۆی تەقەکردن کەسێک کوژراوە.

ئاژانسی دەنگوباسی IRNAی سەر بە دەوڵەت لە زاری ئومید سابرپوور، بەرپرسێکی خۆجێهی شاری شادگان لە پارێزگای خوزستان، دەڵێت " ژمارەیەک لە خەڵکی شادگان بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە کەمئاوی،بەهۆی وشکەساڵییەوە، کۆببوونەوە و لەو ماوەیە کەسانی هەڵپەرست و ئاژاوەگێڕ تەقەیان لە یەکێک لە خۆپیشاندەران کرد." ئەو گوتی ئەو کەسە بەهۆی گولەی هەڕەمەکی کوژراوە کاتێک تەقە بە هەوادا کراوە.

ڕووداوەکەی هەینی لە دووهەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی خوزستان بەهۆی کەم ئاوی، بووە هۆی سەرنجی شارەزایان لەسەر شێوازی خراپبەڕێوەبردنی سەرچاوە سەروشتییەکان لە لایەن فەرمانڕەوایانی کۆماری ئیسلامییەوە.

گرتە ڤیدیۆییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەوانەی کە بۆ بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا نێردراون نیشان دەدات ئێرانییەکان لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و بە عەرەبی دروشمەکان دەڵێنەوە. ئەو پارێزگایە شوێنی کەمینە عەرەبەکانی ئەو وڵاتەیە کە چەندین ساڵە دەسەڵاتی ئێران تۆمەتبار دەکەن بە جیاوازی کردن و پشتگوێخستنی ئەوان.

دەنگی ئەمەریکا ناتوانێت سەربەخۆیانە ئەو ڕاپۆرتانە پشتڕاست بکاتەوە چونکە کارکردنی لە ناو ئێراندا قەدەغەیە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەنگی خۆپیشاندەران دەبیسترێت کە دروشتی " من تینومە" و " ئاو مافی خۆمە" دەڵێن. لەو ڤیدیۆیانەی کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوکرابوونەوە وەها دەردەکەوێت خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکان پاڵ بە پۆلیسی دژە ئاژاوەوە دەنێن کە هەوڵ دەدەن ڕێگریان لێبکەن. لە ڤیدیۆیەکی تردا کە ئەو کەسی قسەی تێدا دەکات دەڵێت ئەو شوێنە خورامشەهرە، وا دیارە دەنگی تەقە دەبیسترێت لە شوێنێکی نزیکەوە.

چالاکوانانی بنکە لە ئێران بە بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاندووە خۆپیشاندەران شەوی پێنجشەممە لە ئەهوازی پایتەختی پارێزگای خوزستان و شارەکانی بوستان، حامیدیە، مهشهر و سوسانگەرد هاتوونەتە سەر شەقامەکان.

ئاژانسی نیمچە فەرمی فارسی ئێران دانی بەوەدا ناوە ئێرانییەاکن لە ئەهواز و ناوچەکانی تری پارێزگای خوزستان هاتوونەتە سەر شەقامەکان بەهۆی کەمی ئاوی خواردنەوەو ئاوی کشتوکاڵ و وشکبوونی زەلکاوەکان و ڕووبارەکان کە بەشێکی بەهۆیگۆڕینی سەرچاوە ئاواییەکان بۆ ناوچە پیشەسازییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ڕوویداوە.

بەڵام ئاژانسی فارس باسی لە یەکەم شەوی خۆپیشاندانەکان نەکرد هەرچەندە گوتی " چەند گەنجێک" گڕیان لە تایە بەرداوە و ڕێگەکانیان گرتووە و بووتە هۆی گرفتی هاتوچۆ بۆ " ماوەی چەند خولەکێک" لە ڕۆژی پێنجشەممە هەتا ئەوە کاتەی پۆلیس گەیشتووەو شەقامەکانی بەبێ هیچ پێکدادانێک پاککردووەتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا گوتەبێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەلینا پۆرتەر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی واشنتن ڕاپۆرتەکانی لەمەڕ کەمی ئاو و خۆپیشاندانەکانی دەرەنجامی پێگەیشتووە. ئەو گوتی " ئێمە بەردەوامین لە داواکانمان لە حکومەتی ئێران تا پشتیوانی لە گەلانی ئێران بکات لە کاتێکدا ئەوان مافی جیهانی خۆیان بۆ ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کۆبوونەوەی ئاشتیانە بەکاردەهێنن."

یەکێک لە فاکتەرەکانی کەمی ئاو لە ئێران کەمبوونەوەی بەرچاوی بارانە، کە زیاتر لە %40 کەمترە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو و هەروەها گەرماییەکی زۆری ئەم هاوینە. ووشکەساڵییەکە بووەتە هۆی ئەوەی بەنداوەکانی ئێران ئاوی کەمتری تێدا بمێنێت بۆ دروستکردنی کارەبا، و ئەمەش بووەتە هۆی بڕیری کارەبا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا.

لە چاوپێکەوتنێکی تری ڕۆژی هەینی بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکادا ، ڕۆژنامەوان و چالاکوانی ئێرانی بنکە لە تۆرۆنتۆ هۆدا کەریمی سەدر کە خەڵکی خوزستانە گوتی هۆکارێکی درێژخایەنی ئەم کەمبوونەوەی ئاوە ئەوەیە ئێران زۆر بە خراپی بەنداوەکانی دروستکردووە.

مەنسوور سۆهرابی ، کە یەکێکە لە پسپۆڕانی زانستی کشتوکاڵی بنەک لە ئەڵمانیا کە بۆ ماوەی 14 ساڵ لە زانکۆکانی ئێران وانەی وتووەتەوە، بەبەشی فارسی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هۆکارێکی تر بێبەشکردنی ئاوی ڕووباری خوزستانە.

سوهرابی گوتیشی " ئەوەی ئێمە لە ئەنجامی خراپبەڕێوەبردنی 40 ساڵی ڕابردوودا بینیومانە ناتوانرێت بە شەو ڕۆژێک چارەسەر بکرێت."

XS
SM
MD
LG