Accessibility links

کاردانەوەی سەرکردەکانی جیهان لەسەر کوشتنی سەرۆکی هایتی


سەرکردەکانی جیهان کاردانەوەیان هەیە بەرامبەر بە کوشتنی سەرۆک کۆماری هایتی جۆڤینێڵ مۆیس.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش

" بە توندترین شێوە کوشتنی سەرۆک جۆڤێنێڵ مۆیسی کۆماری هایتی شەرمەزار دەکەم. ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەبێت بخرێنە بەردەم دادگا. نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردن لە حکومەت و گەلی هایتی."

سەرۆکی ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جۆو بایدن

" ئێمە شۆک و خەمبارین بە بیستنی ئەو کوشتنە دڕندانەیەی سەرۆک جۆڤینێڵ مۆیس و هێرش کردنە سەر خانمی یەکەم مارتین مۆیسی هایتی. ئێمە ئەم کردارە قێزونە شەرمەزار دەکەین و ئامادەین بۆ هاوکاریکردن لە کاتێکدا بەردەوامین لە کارکردن بۆ هایتییەکی سەلامەت و پارێزراو."

پاپا فرانسیس

"بەهۆی بیستنی هەواڵی کوشتنی ترسناکی بەڕێز جۆڤینێل مۆیسی سەرۆکی هایتی، پاپا فرانسیس پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خەڵکی هایتی و هاوسەرەکەی دەکات، کە ئەویش زۆر بە سەختی بریندار بووە داوای زوو چاکبوونەوەی لە خودا بۆ دەکات و هەروەها نزا دەکات بۆ کۆچکردوو. پاپا دڵتەنگی خۆی دەربڕی و هەموو شێوازەکانی توندوتیژی وەک وەک ئامرازێک بۆ چارەسەری قەیران و ململانێکان مەحکوم دەکات."

سەرۆکی کۆماری دۆمینیکان لویس ئەبینادەر

"وەک سەرۆکی کۆماری دۆمینیکان بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە شەرمەزارییە دەکەم کە دژی سیستمی دیموکراسی و سەقامگیری و ئارامیە لەو وڵاتەی دراوسێماندا وپشتیوانی لە گەلی هایتی دەکەم کە هیوا دەخوازم توانایان پێببەخشرێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم ڕەوشە ناوخۆشە."

سەرۆکی چیلی سباستیان پینێرا

"هاوسۆزی و هاوخەمیمان بۆ بنەماڵەکەی و هەموو گەلی هایتی دەردەبڕین. ئێمە داوای یەکڕیزی و ئاشتی دەکەین بۆ ئەوەی دیموکراسی بەهێز بکرێت و ڕێگایەک بۆ دەرچوون لەو قەیرانە ناوخۆشە بدۆزرێتەوە کە هایتی پێیدا تێدەپەڕێت."

سەرۆک وەزیرانی جامەیکا ئەندریو هۆلنیس

"ئێمە هیوای ئاشتی و سەقامگیریدەخوازین بۆ خەڵکی هایتی لەم کاتەدا، لە نزاکانماندا بیرمان لای بنەماڵەی مۆیس و حکومەت و خەڵکی هایتییە."

سەرۆکی گواتیمالا ئەلیاندرۆ گیاماتی

"ئێمە کرداری ترسنۆکانەی کوشتنی جۆڤینێل مۆیس سەرۆکی هایتی شەرمەزار دەکەین و ڕەتی دەکەینەوە. ئەم کارە خراپە دژی فەرمانی دیموکراسییە، ئێمە لە دڵەوە سەرەخۆشی خۆمانئاراستەی بنەماڵەکەی و حکومەت و گەلی هایتی دەکەین."

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا جەستن ترودۆ

"کەنەدا لەم کاتە سەخت و ناڕوونەدا لەگەڵ خەڵکی هایتیدایە. هەردوو وڵاتمان بەدۆستایەتییەکی بەهێزەوە ، لەسەر بنەمای پەیوەدنی خەڵکی بۆ خەڵکی درێژدەم، یەکڕیزن. کەنەدا پابەندییەکی قووڵ و لەمێژینەی لەگەڵ هایتی هەیە و ئێمە ئامادەین هەر هاوکارییەک کە پێویست بێت پێشکەشی بکەین".

سەرۆک وەزیری بەهاماس هوبەرت مینیس

" حکومەت پڕ بە دڵ خەمبارە بە کوشتنی سەرۆکی هایتی جوڤینێڵ مۆیس و بە توندی ئیدانەی ئەم کارەی ئەنجامدەران دەکات. ئێمە نزا بۆ خەڵکی هایتی دەکەین و هاوخەمی خۆمانیان بۆ دەردەبڕین."

سەرۆکی پاناما نیتۆ کۆرتیزۆ

" پاناما خەمبارە و بە توندی کوشتنی سەرۆکی هایتی جوڤینێڵ مۆیس شەرمەزار دەکات. سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و خەڵکی هایتی دەکەین. پاناما داوای یەکڕیزی دەکات تا هایتی بتوانێت ئارامی کۆمەڵایتی بەدەستبهێنێت و بونیادە دیموکراسییەکانی بونیاتبنێتەوە."

سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن

" شۆک و دڵتەنگم بە مردنی سەرۆک مۆیس. هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و گەلی هایتی دەکەین. ئەمە کردارێکی قێزونە و لەم کاتەدا داوای دانبەخۆداگرتن دەکەم."

XS
SM
MD
LG