Accessibility links

ڕێبەری گروپێکی عێراقی دەڵێت سەرکەوتنی ڕەئیسی لە ئێران میلیشیاکانی عێراق بەهێز دەکات


ڕێبەری گرووپی کتائب سيد الشهدای سەر بەحەشدی شەعبی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێت، ڕایگەیاند لە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمەریکا بۆ سەر دوو بنکەی ئەو گروپە لە سەر سنووری عێراق و سوریا چوار ئەندامی ئەو گروپە کوژراون و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیانی کرد.

فەرماندە ئەبو ئالا وەلائی، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس لە بەغداد کە ڕۆژی سێ شەممە بڵاو بووەتەوە، ڕادەگەیەنێت سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەیسی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، فاکتەرێکە بۆ بەهێزکردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بە پشتیوانی ئێران لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستلە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا.

سەرۆکی ئەو گرووپە لەبارەی هێرشە سەربازییەکەی ئەم دواییەی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەکانیان گوتی "ئێمە ئۆپەراسیۆنێکمان دەوێت کە شایانی شەهیدەکانمان بێت" و گوتیشی "ئێمە ئۆپەراسیۆنێکمان دەوێت کە هەموو کەس بڵێن ئەمەریکاییەکان تۆڵەیان لێسەندرایەوە."

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پنتاگۆن، ڕۆژی 27ی مانگی شەش لە بەیاننامەیەکدا هێرشی سەربازی ئەمەریکای بۆ سەر پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچە سنورییەکانی عێراق و سوریا ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە دوای هێرشەکە ڕایگەیاند کە ئامانجی هێرشەکان لەناوبردنی ئەو دامەزراوانە بووە کە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچەی سنوری عێراق و سوریا بەکار دەهێنران. پنتاگۆن لە بیاننامەکەیدا ئاماژەی بە گروپەکانی کەتائیب سەید ئەلشوهەدا و کەتائیبی حیزبوڵڵا کردوە کە دوو لەو گرووپانەن کە ئەو دامەزراوانەیان بەکارهێناوە.

XS
SM
MD
LG