Accessibility links

دانیشتوانی کابول نیگەرانن لەمەڕ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەیان


دانیشتوانی کابول ڕۆژی شەممە نیگەرانی خۆیان دەربڕی پاش ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بنکەی سەرەکی ئاسمانی باگرامیان ڕادەست کرد و هێزەکانیان کێشایەوە، گوتیان ترسیان هەیە بارودۆخی ئاسایشی ئەو وڵاتە خراپتر بێت.

ڕادەستکردنی بنکەکە بە حکومەتی ئەفغانستان بەشێک بوو لە ڕێککەوتن لەگەڵ تاڵیبان کە ڕێگە بە کشانەوەی هەموو هێزەکانی ئەمەریکا دەدات لەو وڵاتە لە پاش دوو دەییە.

سوپای ئەمەریکا جەنگی ئاسمانی و پاڵپشتی لۆجستیکی خۆی بۆ ئەرکە ئەفغانییەکەی لەو بنکەیەوە ڕێکخست، نزیکەی 60 کم ( 40 میل ) باکووری کابول ، کشانەوەی ئەو هێزانەش هێماکە بۆ کۆتاییهێنان بە تێوەگلانی سەربازیی ئەمەریکا لەو وڵاتەدا.

ئاستی توندوتیژییەکان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا بەرز بووەتەوە لە کاتێکدا هێزە بیانییەکان کار بۆ ئەوە دەکەن تا 11 ی مانگی 9 بکشێنەوە، هەروەها گفتوگۆکانی ئاشتی لە قەتەر شکستی هێناوە لە پێشکەوتنی بەرچاودا. تاڵیبان شەپۆلێکی هێرش و پەلاماریان لە دەوروبەری ئەو وڵاتە بە تایبەتی لە باکوورەوە لە دەرەوەی شوێنی باشووری خۆیان دەستپێکردووە .

شارەزایانی ئەمنی دەڵێن سەرەڕای توندوتیژیەکان، بەڵام پێناچێت تاڵیبان بتوانێت دەسەڵات بگرێتە دەست و وەک ئەوەی لەلایەن خەڵکییەوە قبوڵ ناکرێت .

لە بەرامبەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، تاڵیبان بەڵێنیدا ڕێگا نەدات بە تێرۆریستە بیانیەکان لە خاکی ئەفغانستانەوە کار بکەن و پابەندبن بەدانوستان لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان، بەڵام بەرەو پیشچوونی گفتوگۆکان لەدەوحەی پایتەختی قەتەر کەمی کرد. باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند، کە واشنتۆن پابەندە بە یارمەتیدانی ئەفغانستان و یارمەتی ئاسایشی و 3 ملیار دۆلاری ساڵی 2022 پێشکەش بەم وڵاتە دەکات.

XS
SM
MD
LG