Accessibility links

وتووێژەکانی لیبیا بە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان شکست دەهێنێت لە گەیشتن بە کۆدەنگی لەسەر هەڵبژاردنەکان


جێگری ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا، شەوی هەینی پاش یەک هەفتەی وتووێژ لە نزیک ژنێڤ ڕایگەیاند ئەو گفتوگۆیانەی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕێکخراون بە مەبەستی زەمینەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردن لە لیبیا لە کۆتایی مانگی 12 دا، شکستیان هێنا لە دۆزینەوەی زەمینەیەکی هاوبەش.

ڕایسدۆن زینەنگا یاریدەدەری سکرتێری گشتی و ڕێکخەری ئەرکی پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لیبیا (UNSMIL) داوای لە بەشداربووان کرد بەردوام بن لە هەوڵەکانیان و ئەو گفتوگۆیانەی بە "مشتومڕی گەرم" وەسف کرد کە هەڕەشەی کشانەوەیان لەسەرە.

زینەنگا لە کۆبونەوە داخراوەکەدا گوتی " بێگومان خەڵکی لیبیا هەست دەکەن شکستیان پێهێندراوە لە کاتێکدا هیوایان بەم دەرفەتە هەبوو بۆ ئەنجامدانی مافە دیموکراسییەکانیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی 24 ی مانگی 12 دا."

پەرۆسەیەکی ئاشتی بە سەرۆکایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هاوینی ڕابردوو بووە هۆی ئەنجامدانی ئاگربەست پاش ئەوەی شەڕو پێکدادانی نێوان لایەنە نەیارەکان ڕاگیران پاش ئەوە حکومەتێکی یەکگرتوو پێکهات.

وتوێژەکان لە سویسرا دوای کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی هەفتەی ڕابردوو لە بەرلین ئەنجام دران.

XS
SM
MD
LG