Accessibility links

بەریتانیا هیوادارە بەرنامەی کوتانی دژ بە کۆڤید-19 ببێتە هۆی بوژانەوەی گەشتە ئاسمانییەکان


سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆرس جۆنسن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە کاتێکدا ئێستا ژمارەیەی زۆر لە خەڵکی هەردوو بەشەکەی ڤاکسینی دژ بە کۆڤید-19یان وەرگرتووە بەریتانیا هیوادارەئەم بەرنامەی کوتانە وا بکات خەڵکی بتوانن جارێکی تر دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان بکەنەوە.

جۆنسن بە پەرلەمانی ڕاگەیاند " ئەوەی ئێمە هیوای بۆ دەخوازین ئەوەیە بەرنامەی کوتانی سەرتاسەری، بەرنامەی دوو بەشی ڤاکسین، وا لە خەڵکی بکات دەستبکەنەوە بە گەشتە ئاسمانییەکان و پیشەسازی ئاسمانی ببوژێننەوە " کە زیانێکی زۆری بەهۆی کۆرۆناوە لێکەوتووە.

لە هەمانکاتدا فەرەنسا نیگەرانی جۆرە نوێێەکەی ڤایرۆسەکەیە کە بە جۆری دێڵتا ناسراوە و سوککردنی کۆت و بەندەکانی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-19 وە دانرابوون، خاو دەکاتەوە.

گابریێل ئەتال گوتەبێژی حکومەتی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند دەسەڵاتدارانی فەرەنسا هەڵگرتنی ئەو کۆت و بەندانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دانرابوون لە باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە دوادەخات هەتا شەشی مانگی حەوت ئەمەش بەهۆی ئەو جۆرەی ڤایرۆسەکە کە بە دێڵتا ناسراوە و یەکەم جار لە هیندستان دەرکەوت.

ئەتال ئەم قسانەی لە میانەی کۆبونەوەیەکی کابینەی حکومەت کرد.


XS
SM
MD
LG