Accessibility links

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان سزادانی ڕۆژنامەوانی وێنەگر قارەمان شوکری شەرمەزار دەکات


قارەمان شوکری

دادگایەک لە هەرێمی کوردستانی عێراق بڕیاری سزای حەوت ساڵ زیندانی کردنی بەسەر ڕۆژنامەوان و وێنەگر قارەمان شوکری ڕێکانیدا سەپاندووە.

بنەماڵەی شوکری رایانگەیاند، قارەمان لە 21ی مانگی یەکی ئەم ساڵ لە گوندی سیرێی سەربە کۆمەڵگەی شیلادزێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوەو دەستگیراوە بەسەر کەرەستەکانی وێنەگرتنی و کۆمپیوتەرەکەشیدا.

کەسوکارەکەی دەشڵێن هەتا ئێستا کەرەستەکانیان پێیان نەداوەتەوەو دوکانی وێنەگرتنەکەشی لەلایەن ئاسایشەوە داخراوە و ڕێگە نەدراوە بە براکانی یان کەسوکارەکەی لە دوکانەکەیدا کارەکانی بکەن.

دوای چەندین مانگ کەسوکاری قارەمان زانیویانە کە کوڕەکەیان لە بەشی چاکسازی پێگەیشتووەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش گیراوە. لە دواین سەردانیاندا دایکی قارەمان، خەولا تاهیر عەلی، کوڕەکەی بینیوە. لەو دیمانەیەدا بە دایکی گوتووەبۆ حەوت ساڵ سزا دراوە و لە ژێر فشارێکی زۆردایە.

زێرەڤان شوکری برای قارەمان لە ڕێگای دەنگی ئەمەریکاوە داوای لە هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و مافەکانی مرۆڤ کرد هاوکاری ئازادکردنی براکەی بکەن. ئەو بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند پاش چوار مانگ کە لە ئاسایشی دهۆک دەستبەسەر بوو توانیویانە قارەمان ببینن. ئەو گوتیشی لەو دیدرارەدا قارەمان داوای کردووە " ڕۆژی دادگایەکەی ئاگادار بکرێتەوە و هەروەها داوا لە ڕێخراوە جیهانییەکان، مافەکانی مرۆڤ و پارێزەران بکرێت ئامادەی دادگاییەکەی بن بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو قسانەی کە لەژێر فشاردا گوتویەتی لە دادگادا ڕەتی بکاتەوە."

دەنگی ئەمەریکا هەوڵی دا بزانێت چ پارێزەرێک لە دەمی دادگاییکردنی قارەمان بەرگری لێکردووە و دادگاییکردنەکەی کەی بووە بەڵام کەس ئامادە نەبوو لەوبارەیەوە زانیاری بدات. تەنها ئەو پارێزەرەش کە ئامادەی داگاییەکە بووە دەتوانێت داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکات.

پەیامنێرمان سەلام باڵایی لە دهۆک پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی پێگەیشتووانی ئاسایشی دهۆکیشەوە کردووە بەڵام هیچ وەڵامێکی وەرنەگرتووە.

ڕۆژی دووشەممە کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە سزادانی قارەمان شوکری لە دادگاییەکی "نهێنی"دا کردووە. نوێنەری CPJ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئافریکا ئیگناسیۆ میگێل دێڵگادۆ لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت " دەسەڵاتدارانی کورد لە باکوری عێراقسزادانی ڕۆژنامەنووسان بە زیندانی کردن دەکەن بە نەریتێک بەبێ هیچ گوێدانێک بە ئەنجامدانی پرۆسەکە و ماف و ئازادییەکانی کە دەڵێن بەرگری لێدەکەن."

دێلگادۆ لە ڕاپۆرتەکەی CPJ دا دەشڵێت " پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ ڕۆژنامەوانی وێنەگر قارەمان شوکری ئازاد بکات و تاوانەکانی دژی هەڵبگرێت، چی تر سزای توندی زیندانی کردن نەسەپێنێت بەسەر ڕۆژنامەواناندا."

ڕاپۆرتەکەی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانانی بنکە لە نیویۆرک دەڵێت شوکری کە وەکو ڕۆژنامەوانی ئازاد بۆ ماڵپەڕی ڕۆژنیوز و کەناڵی تەلەفیزیۆنی ستێرک کاری کردووە،لە 27 ی مانگی یەک لەلایەن ئاسایشی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیر کراوە. لە وەڵامی ئیمەیلێکی ئەو ڕێکخراوەدا لە مانگی دوو، دیندار زێباریڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان شوکری تاوانبار کردووە بە سەرپێچیکردن لە بەندی 156 ی دەستوری عێراقی، بەو پێیە بێت قارەمان شوکری تاوانبارکراوە بە سەرپێچیکردن لە یەکپارچەیی وڵات، سەربەخۆیی یان ئاسایشی نیشتمانی، ئەم سەرپێچیانەش دەشێت هەتا زیندانی هەتا هەتایشی لێبکەوێتەوە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:18 0:00


XS
SM
MD
LG