Accessibility links

کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆکی ئەفغانستان دەکات


سەرۆک جۆو بایدن، ڕۆژی هەینی لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەفغانستان و سەرۆکی کۆمیتەی ئاشتی ئەو وڵاتەشدا کۆدەبێتەوە، هاوکاتی بەرەوپێشچوونی بەرنامەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان.

سەرۆک بایدن فرمانیدا بە کشانەوەی تەواوی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان هاوکاتی بیستەمین ساڵیادی هێرشە تێرۆرکارییەکانی 11ی سەپتێمبەری ساڵی 2001 کە کرانە سەر ئەمەریکا. سەرۆک بایدن دەڵێت لەوبڕوایەدایە هیچ دەستکەوتێکی زیاتر بەدەست نایەت.

جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت "لە سەردانەکەی سەرۆک غەنی و دکتۆر عەبدوڵا عەبدوڵادا تیشک دەخرێتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئەفغانستان هاوکاتی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا."

لەگەڵ دەستپێکردنی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکادا، تاڵیبان ڕۆژانە هێرش دەکات و وەک دەڵێت تا ئێستا دەستی گرتووە بەسەر 40 ناوچەدا.

هەروادێ و زۆربوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئایندە، وەهایان کردووە زۆرێک لە ئەفغانییەکان بە ژن و پیاویشەوە بیر لە جێهێشتنی وڵاتەکەیان بکەنەوە و ترسیان لەوەیە بەهۆی کارکردنیان لەگەڵ هێزە بیانییەکاندا تۆڵەیان لێبکرێتەوە.
تاڵیبان ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی کردووە بەوەی وابەستەی وتووێژەکانی ئاشتی دەبێت بەڵام جەختی کردۆتەوە لەوەی جێگیرکردنی "سیستەمێکی ڕاستەقینەی ئیسلامی" لە ئەفغانستان تەنها ڕێگەیەکە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ودەشڵێت دڵنیاییە بۆ دابین کردنی مافەکان، لەوانە مافەکانی ژنانیش.

وتووێژەکانی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان بۆ چەند مانگێکە لەبنبەستیان داوە و توندوتیژییەکانیش لە سەرانسەری وڵاتەکەدا زیادیان کردووە لەوەتای مانگی 5ی ڕابردووەوە کە هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەستیان کردووە بە دواهەمین قۆناغی کشانەوە لە ئەفغانستان

XS
SM
MD
LG