Accessibility links

ئیبراهیمی ڕەئیسی لەگەڵ سەرۆک ڕۆحانی و سەرۆکی پەرلەمان قالیباف کۆدەبێتەوە


سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران ئیبراهیمی ڕەئیسی ڕۆژی شەممە پاش ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ئێراندا لەگەڵ سەرۆکی لەسەر دەرچوون حەسەن ڕۆحانی و سەرۆکی پەرلەمان محەمەد باقر قالیباف کۆبووەوە.

لە یەکەم لێدوانیدا پاش هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی هەینی، کە بەهۆی نەبوونی چاودێری جیهانی ڕەخنەگران دەڵێن هەڵبژاردنێکی ئازاد و ڕەوا نەبووە،ڕەئیسی سوپاسی ئەو خەڵکەی کرد کە دەنگیان بۆ داوە. ئەو گوتی " دەمەوێت سوپاسی پێزانینی خۆم پێشکەش بەو خەڵکە بەڕێزە بکەم. سوپاسی خوا دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی کە خەڵکی بەم خوێندکارە خزمەتکارەیان داوە. هیوادارم بتوانم لە کاتی ئەرکەکانمدا وەڵامی متمانەو خۆشەویستی ئەو خەڵکە بدەمەوە."

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد دەڵێت ڕەئیسی لە هەڵبژاردنێکدا سەرکوتنی بەدەستهێناوە کە لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا کەمترین ڕێژەی بەشداربووی هەبووە.

بە پێی ئەنجامە بەراییەکان ڕەئیسی 17.8 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە.

ڕەئیسی کاتێک زاڵ بوو بەسەر هەڵبژاردنەکاندا کە ئەنجومەنی خبرگان شیانی بەربژێربوونی ڕکابەرە بەهێزەکانی تری ڕەئیسیان ڕەتکردەوە، لەوانەشدا سەرۆکی پێشووی وڵات مەحمود ئەحمەدی نژاد و سەرۆکی پێشووی پەرلەمان عەلی لاریجانی.

XS
SM
MD
LG