Accessibility links

ڕەئیسی زۆرترین دەنگی لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئێراندا هیناوەتەوە


بە پێی ئاژانسی فەرمی دەنگووباسی ئێرانی ئیرنا، سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنەکانی ئێران ئەمڕۆشەممە ڕایگەیاند لە کۆی ٢٨ ملیۆن و ٦٠٠هەزار دەنگ ئیبراهیم رەئیسی بە ١٧ملیۆن و ٨٠٠هەزار دەنگ پێشڕەوی سێزدەهەمین گەڕی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئێرانە.

جەمال عۆرف وتی لەبەر ئەوەی هێشتا ئەنجامی کۆتایی ڕانەگەیندراوە بە هۆی بەردەوامبوونی ژماردنی دەنگەکان، تا ئێستا ئیبراهیم رەئیسی ١٧ملیۆن و ٨٠٠هەزار دەنگ، مۆحسن رەزایی ٣ ملیۆن و ٣٠٠هەزاردەنگ ، عبەدولناسر هیممەتی زیاتر لە دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزاردەنگ، و ئەمیر حوسێن قازیزادە هاشمی نزیکەی١ ملیۆن دنگی هێناوەتەوە.

عۆرف گوتیشی هەرکاتێک کۆی دەنگەگان ژمێردران، وەزیری کارووباری ناوخۆی ئێران ئەنجامەکانی کۆتایی ڕادەگەینیت.

هیچ ئامارێکی فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە لەسەر کۆی ژمارەی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران کە هەینی بەڕێوە چوون ومۆلەتی دەنگدان بۆ ٢ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە درێژکرایەوە.

بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران، کاندیدەکانی تر دانیان بەشکستیان هێناوە بەرامبەر بە ئیبراهیم ڕەئیسی تەمەن 60 ساڵانی سەرۆکی دەزگای دادوەری. شارەزایان دەڵێن، ڕابردووی ئەو لەسەر تێوەگلانی لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤدا، دەیکات بە سەرۆکێکی پڕ کێشە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا.

بەهمەن بن تالیبلو شارەزای کاروباری ئێران لە ڕێکخراوی بەرگری دیموکراسی بە ڕێگای سکایپ بە دەنگی ئەمەریکای گوت " بەداخەوە ئەو بەناوبانگترینە بۆ شەرمەزاری سەرپەرشتیکردنی ئەوەی کە پێی دەگوترێت کۆمسیۆنی مەرگ لە کۆتاییەکانی 1980کاندا، کە فەرمانی کوشتنەکانی ئایەتوڵا خومەینی جێبەجێ دەکرد، و زیاتر لە 5 هەزار زیندانی سیاسی لە تاراندا کوشت."

ئەگەر رەئیسی بەبراوەی هەڵژاردنەکان ڕاگەیندرا، دەبێت بەیەکەم سەرکۆمارکە لە کاتێک لە ژێر سزای ئەمەریکا دایە دەسهەڵاتی سەرکۆماری وڵاتەکەی بگریتە دەست.

XS
SM
MD
LG