Accessibility links

هەوڵەکانی کۆنگرێس بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی بەکارهێنانی هێزی سەربازی ئەمەریکا لە عێراق


چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەک پەسەند بکات کە ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە عێراق، کە لە ساڵی 2002 وە لەکاردایە, هەڵبوەشێنێتەوە.

پشتیوانانی ئەم پڕۆژەیە دەڵێن هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە گرنگە بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک بۆ شەڕ.

دەنگدانەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژێک پاش ئەوەیە کە ڕێبەری زۆرینەی سینات شاک شومەر پشتیوانی کردنی خۆی بۆ ئەو یاسایە ڕاگەیاند و گوتیدەبێت هۆی ڕێگەگرتن لە کرداری " سەرکێشی لەشکری" وەکو ئەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ کە لە ساڵی 2020دا بڕیاری هێرشی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەیەکی بەغدا دا.

سەرکردەی باڵای هێزەکانی قودسی ئێران قاسم سولەیمانی لەو هێرشەدا کوژرا.

چاک شومەر گوتی " شەڕی عێراق نزیکەی دە ساڵە کۆتاییپێهاتووە، ئەو دەسەڵاتە لە ساڵی 2002دا پەسەند کرا چیتر بۆ ساڵی 2021 پێویست نییە."

شومەر گوتیشی پلانی هەیە لە کۆتایی ئەمساڵدا دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەسەڵاتە بدرێت، لە کاتێکدا کۆمیتەی پەیوەندییەکانی سینات دەڵێت لە کۆبوونەوەیەکی هەفتەی داهاتوودا تاوتوێ دەکرێت.

کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکیدا پشتیوانی بۆ ئەو پڕۆژەیە دەربڕی و جەختی لەوەکردەوە ئۆپەراسیۆەکانی لەشکری لە ئێستادا پشت بە بڕیارەکەی ساڵی 2002 نابەستێت.

ئەندامی کۆنگرێسی کۆماری مایکل مێککاول گوتی ئەو دژی پڕۆژە بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەوەستێتەوە. ئەو کۆمارییە باڵایە لە کۆمیتەی کاروباری دەرەوەیی ئەنجومەنی نوێنەران کۆکە لەگەڵ ئەوەی کە " چاکسازی پێویستە" بەڵام ئەوەشی زیاد کرد کە هەوڵی جدی دەبوو بریتی بێت لە وتووێژکردن لەگەڵ سەرکردەکانی ئاسایشی نیشتمانی و ستراتیژیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی جەنگی پەرەسەندووی تیرۆریزم.

دەستوری ئەمەریکا دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی بڕیاری جەنگ بە کۆنگرێس دەدات. ئەو دەسەڵاتە گوازراوەتەوە بۆ سەرۆک، هەرچەندە، خودی کۆنگێس بڕیاری ناسرو بە AUMF ( ڕێگەدان بە بەکارهێنانی هێزی لەشکری) پەسەند کردووە کە هێشتا بەسەر نەچووە.

نمونەکانیش بریتین لە بڕیاری شەڕی عێراق لە ساڵی 2002 و شەڕی دژ بە ئالقاعیدەو دارودەستەکانی پاش هێرشە تیرۆرستییەکەی 11 ی سپتەمبەری ساڵی 2001 بۆ سەر ئەمەریکا.

ژمارەیەک لە یاسادانەران دەڵێن بڕیارەکەی ساڵی 2001یش بۆ شەڕی دژ بە تیرۆرسم لە پاش هێرشەکانی 11 ی سپتەمبەر پێویستە پێداچوونەوەی بەسەردا بکرێت.

XS
SM
MD
LG