Accessibility links

ڕێبەرانی ناتۆ چین بە مەترسی دەزانن و سەرنجیش دەخەنە سەر ڕوسیا


ڕێبەرانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ پەیمانی کاری پێکەوەیی دەدەن دژ بە "سەختییە بە بەرنامەکانی" لە ئاکامی سیاسەتە شەڕانگێزییەکانی وڵاتی چینەوە هاتوونەتە ئاراوە و هەروەهاش ڕوسیایان خستۆتە بەر سەرنجی خۆیان بۆ ئەو پێشێلکاریانەی لە یاسا نێونەتەوەییەکاندا دەیانکات.

هاوکاتی نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانێتی ناتۆدا لەم یەکەمین بەشدارییەی سەرۆک جۆو بایدندا لە کۆبوونەوە لوتکەییەکەی ناتۆدا، ڕێبەران ڕاگەیەندراوێکی خواستە بەرفراوانەکانی خۆیانیان ڕاگەیاندووە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا ڕێبەران دەڵێن "ڕێوشوێنەکانی چین گرتونیەتەبەر بۆ بونیاتنانی عەماری ناوکی هەروادێ و زیاد دەبن، شانبەشانی توانییەکانی لە شەڕی واڵایی و ئەلیکترۆنیدا، مایەی هەڕەشە و مەترسین بۆسەر سیستەمی جیهانیی."

سکرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت "هاوپەیمانێتی ناتۆ هەوڵی خۆی دەدات بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ چیندا لەسەر دۆسێ جیهانییەکانی وەک گۆڕانی کەش و هەوا کە پایتەختەکانی ئەوروپا دەیخوازن." بەڵام ئاگاهیش دەدات وەک ئاماژەیەک بە نیگەرانییەکانی ئەمەریکا و دەڵێت زۆربوونی کاریگەرییەکانی وڵاتی چین و سیاسەتە نێونەتەوەییەکانیشی، کێشەی ئاسایشی بۆ هاوپەیمانێتی ناتۆ دروست دەکات و دەشڵێت " ڕێبەران ڕێککەوتون لەسەر ئەوەی پێویستە پێکەوە وەک هاوپەیمانێتی ئەم کێشانە چارەسەر بکەین و پێویستە کار لەگەڵ چیندا بکەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئاسایشیەکانمان."

لە ڕاگەیاندراوەکەی ڕێبەراندا ئاگاهیدراوە بە ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا کە گەڕانەوەیەکی خێرا نابیت بۆ کارکردن وەک باری ئاسایی. بڕیارە ڕۆژی 4شەممە، سەرۆک بایدن لە ژنێڤ لەگەڵ پوتندا کۆببێتەوە.

هاوپەیمانێتی ناتۆ پشتیوانی خۆیان دووبارەکردەوە بۆ یەکپارچەیی خاکی گورجستان و مۆڵدۆڤا و ئۆکرانیا، داواشیان لە مۆسکۆ کردووە ئەو هێزانەی لەو سێ وڵاتەدا دایناون بکشێنێتەوە.
ڕوسیا ئەو هێزانەی خۆی داناوە بەبێ ڕەزامەندی هیچ یەکێک لەو وڵاتانە.

XS
SM
MD
LG