Accessibility links

سەرۆک بایدن دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتن بە تەنها خۆی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا جەخت دەکاتەوە لەوەی "تا ئەندازەیەکی زۆر ڕاشکاو و ڕوون و ئاشکرا" بێت هاوکاتی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیادا سەبارەت بەو دۆسێیانەی مۆسکۆ کە جێی نیگەرانی ئەمەریکان.

دوابەدوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەیان لە ژنێڤ، سەرۆکی ئەمەریکا بە تەنیا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دەکات، بە پێچەوانەی ئەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەی لە مانگی 7ی ساڵی 2018 دانۆڵد ترامپ کردی لەگەڵ پوتندا لە هێلسنکی.
سەرۆک جۆو بایدن، داکۆکی لە بڕیارەکەی خۆی دەکات کە لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیادا دەرنەکەوێت هاوکاتی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە و دەڵێت "ئەوە شتێک نییە وەک پێشبڕکێیەک لێی بڕوانرێت تا بزانرێت لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەدا کێ باشتر دەردەکەوێت و بەرەنگاری یەکتر ببینەوە، بەڵکو تا ئەندازەیەکی گەورە سەبارەت بە مەرجەکانی باشترکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ ڕوسیادا."

سەرۆک بایدن دەڵێت "هەوڵی دروستکردنی کێشە و ململانێ نادەین و زۆریش ڕاشکاوانە قسە لەسەر ئەو بابەتانە دەکەم کە جێی بایەخی ئێمەن و ڕوون و ئاشکرایانەش لەسەر ڕەوشی کۆبوونەوەکەمان دەدوێم."

هاوکات کرملن دەڵێت پوتن پاش تەواو بوونی کۆبوونەوەکە قسەی خۆی دەکات.

دیمتری بیسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکی ڕوسیا دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا ئەم شێوازەی پێباشترە و دەشڵێت "سەرۆکی ئەمەریکا بەشداری لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا نەکرد." هاوکاتی کۆبوونەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی 7.

پێدەچێت وتووێژەکانی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی ڕوسیا قورس بن سەبارەت بە ئۆکرانیا و بیلاڕوس و هەروەهاش لەسەر دۆسێی ئەلێکسی ناڤاڵنی، ڕێبەری زیندانیکراوی ئۆپزسیۆنی ڕوسیا.

کۆشکی سپی جەخت دەکاتەوە لەوەی هەوڵی زیاتر جێگیرکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەدرێت و دەشڵێت "دەکرێت پێشبینی بەرەوپێشچونیش بکرێت."

XS
SM
MD
LG