Accessibility links

لە کۆبونەوەی گروپی حەوتدا جیاوازی لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی چین هەیە


پێدەچێت ڕێبەرانی گروپی حەوت ڕای جیاوازیان هەبێت لەسەر داواکارییەکەی جۆو بایدن بۆ هەڵوێستی توندتر دژ بە کردارەکانی چین لە ناویاندا لەسەر کارکردنی بەزۆرەملێ، ئامادەنەبوونی بۆ بەجێگەیاندنی مەرجە بازرگانییە جیهانییەکان و میکانیزمی ژێرخانی دارایی کێشەلەسەر.

کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی بایدن لە لێداوانێکیدا بۆ پەیامنێران پاش دانیشتنێکی گروپی حەوت لە کۆرنواڵی بەریتنایا ڕایگەیاند " هەندێک مشتومڕی سەرنجڕاکێش کران و تیاید هەندیک جیاوازی بیروڕا هەبوو." ئەو کاربەدەستە بە مەرجێک قسەی کردووە کە ناوی ئاشکرا نەکرێت.

کاربەدەستەکە گوتی ڕێبەرانی گروپی حەوت کۆکن لەسەر ئەوەی کە هەڕەشەی پێداگری چین هەڕەشەیەکی ڕژدە بەڵام جیاوازییان هەیە لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هەڕەشانەدا. ئیتالیا و ئەڵمانیا و یەكێتی ئەوروپا وا دیارە دژی ئەوەن هەڵوێستی توند بگیرێتە بەر و پێیان وایە پێویستە لە بری ئەوە سەرنج بخرێتە سەر " پتەوکردنی هاوکاری دۆستانە."

لەلایەکی تریشیەوە ئەمەریکا، بەریتانیا، کەنەدا و فەرەنسا دەخوازن کرداری زیاتر دژ بە چین بگیرێتەبەر. هاوکات وا دیارە ژاپۆن لە هەموو گروپەکە زیاتر دوودڵە لەم بارەیەوە.

XS
SM
MD
LG