Accessibility links

ڤلادمێر پوتن دەڵێت هیوادارە بایدن لە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بەرپرسیارانەتر ڕەفتار بکات


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن ڕۆژی هەینی گوتی هیوادارە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە دانۆڵد ترامپی سەرۆکی پێشووبەرپرسیارتربێت. پوتن ئەم قسانەی بەر لە یەکەم کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا کرد.

لە میانەی وتووێژێکی لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی NBC پوتن بایدنی بە " پیاوی کار" ناودێری کرد کە ژیانی لە نێو سیاسەتدا بەسەر بردووە.

بە پێی وەرگێڕانی قسەکانی لەلایەن کەناڵی دەنگوباسی NBC پوتن گوتویەتی " ئەمەر هیوایەکی گەورەمە، بەڵێ هەندێک بەرژەوەندی تێدایە و هەنێک زیانیشی هەیە، بەڵام هیچ جۆرە کردارێکی هاندەرانەی تیا نابێت لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە."

بایدن بە نیازە لە کۆتایی یەکەم گەشتی وەکو سەرۆک بۆ ئەوروپا ڕۆژی چوارشەممە لە ژنێڤ لە کۆبونەوەکەی لەگەڵ پوتن باس لە ژمارەیک نیگەرانی ئەمەیکا بکات.

پوتن بە ئاشکرایی دانی بەوەداناوە لە میانەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 پشتیوانی ترامپی کردووە، کە بە وتەو ئەو سەرکردەیەی ڕوسیای پێ باش بوو، و لە یەکەمدانیشتنیاندا دەرکەوت باوەڕ بە نکولیکردنەکانی لە دەستتێوەردانی هەڵبژاردنەکاندا دەکات.

بایدن گوتویەتی هیچ گومانێکی لەسەر پوتن نییە، کە بە "بکوژ" ناودێری کردووە، لەژێر ڕۆشنایی مردنی ژمارەیەک کەسی ناودار، لەناویاندا ڕەخنەگری کرملن بۆریس نێمتسوڤ.

کاتێک پرسیاری لێکرا ئایە "بکوژە" پوتن گوتی ئەو دەستەواژەیە بەشێک بووە لە "ڕەفتاری قارەمانانەی" باو لە هۆلیووددا.

ئەو گوتی ئەو لێدوانانە " بەشێکن لە کولتوری سیاسەتی ئەمەریکا، کە بە ئاسایی دەزانرێت. بەڵام نەک لێرە. لێرە بە ئاسایی نازانرێت."

XS
SM
MD
LG