Accessibility links

ئێران دوو کەشتی جەنگی بۆ ئۆقیانوسی ئەتلەسی ڕەوانەدەکات و ئەمەریکا چاودێریان


تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کەشتییەکی تێکشێنەری جەنگی لەگەڵ کەشتییەکی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئەرکێکی دەگمەن دوور لە ئێران بەرەو ئۆقیانوسی ئەتلەسی دەڕۆن.

گەشتەکەی ئەو کەشتییە نوێیەی کە لە ناو ئێراندا دروستکراوە، بە ناوی سەهەند و کەشتی هەواڵگریی مەکران. هەردوو کەشتیـیەکە لە بەندەر عەباسەوە دەرچوون و هێشتا ئەو ناوچەیە ئاشکرا نەکراوە کە بۆی دەڕۆن.

هەرچەندە ئەو دوو کەشتیـیە لە ڕووی توانای جەنگیـیەوە بە هیچ شێوەیەک جێی مەترسی نیـیە بۆ ئەمەریکا، بەڵام شیانی هەیە چەک بۆ ڤەنزوێلا بگوێزنەوە.

لوەید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، هەر ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە دانیشتنێکی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا پـرسیاری لێکرا لە بارەی ئەو چەکانەی شیانی هەیە لەو کەشتیانەدا هەبن و ببرێن بۆ ڤەنزوێلا، گوتی پـێی باشە لە دانیشتنێکی داخراوی کۆمیتەکەدا لەم بارەیەوە زانیاریـیان بداتێ.

سەرچاوە / AP

XS
SM
MD
LG