Accessibility links

هەلەو واشنتن: مەرجەکانی خوێندن لە ئەمەریکا


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین سەرنجی خوێندکارانی جیهان ڕادەکێشێت کە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەکانیان لە ئەمەریکا بخوێنن. ساڵانە بە پێی ئامارەکان لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن خوێندکاری بیانی هاتونەتە ئەمەریکا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە.

زۆر جار خوێندکارانی بیانی لە سەرانسەری جیهانەوە پرسیار دەکەن و داوا لە دەنگی ئەمەریکا دەکەن زانیارییان لەسەر سیستم و چۆنیەتی خوێندن لە ئەمەریکا پێبدات تا بزانن چۆن دەتوانن لە ئەمەریکا زانکۆ بخوێنن.

ئەم جۆرە پرسیارانە ڕووبەڕووی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاش دەکرێتەوە.

ئایا مەرجەکانی خوێندن لە ئەمەریکا چییە؟

ئایا تێچوونی زانکۆ چەندە؟

کرێ شوێنی مانەوە لە زانکۆکان چەندە؟

خوێندکار دەتوانێت چی بکات بۆ بژێوی ژیانی؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری تر حەیدەر کەریم لە بەرنامەی هەلەو واشنتندا میوانداری دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر و سەرۆکی بەشی پەروەردەی زانکۆی تێنسی دەکات.

دەقی بەرنامەکە لەم فایلە دەنگییە ببیستە

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:27:57 0:00


XS
SM
MD
LG